یەکێتی لەدرێژەی ملهوڕی وفشارەکانیدا خەڵک ناچاردەکات ئاوارەبێ و ناوی مناڵەکانیان بگۆڕن لەناوی لاهورەوە بۆ ناوی دەباشان !
بنار/ ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی
لەدوایی ڕووداوەکەی هێرشکردنە سەر لالەزار لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کوژران و زیندانیکردنی چەندەها کەس ، نائارامی لەناو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بڵاوبۆتەوە ، هەروەها فشاری چەکداری هێز بۆسەر خەڵکی سەر لایەنی دژ بە یەکێتی کە هەوادار ولایەنگرانی بەرەی گەل سەر بە لاهور شێخ جەنگی زیاتر بووە .
دەرئەنجامی ئەو فشار وملهوڕیانەی یەکێتی بەناچاری هەوادارو لایەنگرانی بەرەی گەل پەیتا پەیتا سنوری ناوچەی دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی گەرمیان وهەلبجە و ڕانیە وقەڵادزی بەجێ دەهێڵن بەرەو شارەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەوانە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچ دەکەن .

لەم بارەیەوە شادومان مەلا حەسەن گوتەبێژی و هەڵسوڕاوی دیاری بەرەی گەل دەڵێت زیاتر لە ١٤٠٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون هاتوونەتە شاری هەولێر .
لەدرێژەی باسەکانیدا شادومان مەلا حەسەن گوتی ئەوان وەک یەکێتی دەستیان بەرسەر یانەی نەورۆز وڕاگەیاندنی کەناڵی تەلەفیزیۆنی زوم دا گرتوە وەکو دەستکەوتی جەنگ.
ئەحمەد خەسرەو یەکێک لەتیمى پارێزەرانى لاهور شێخ جەنگی، ئەوە دەخاتە ڕوو لەبارەی بارودۆخی لاهور شێخ جەنگی و دۆسییەکەیەوە دەڵێت: ئەوەندەى ئێمە بزانین وەزعى باشە، بەڵام هێشتا وەک پارێزەرەکانى نەمانتوانیوە بیبینین، بەبیانووى ئەوەى ئەوشوێنەى ئەوى لێیە هێشتا گونجاونیە سەردانى بکەن و چوار پارێزەرمان لەسلێمانى لەیەکەم ڕۆژەوە هەوڵدەدەن پەنجەمۆرى لێوەربگرین و ڕێکارەیاساییەکانى بۆ ئەنجامبدەین، بەڵام نەیانهێشتوە، ئەو پارێزەرانەش بەخۆبەخشانە سەرجەم کارەکان دەکەن.
سەبارەت بە فشارەکانی یەکێتی هونەرمەندی میللی كاروانی شارەوانی، گۆرانیبێژ دەڵێت : فشارم لێدەكەن ناوی مناڵەكەم بگۆڕم وتویانە دەبێ ناوی مناڵەكەت بگۆڕی لە (شێخ لاهور) بۆ (دەباشان)!
