کورتترین چیرۆکی عەزیز نەسین بەڵام قوتابخانەیەکە بۆفێربوون !

0
کورتترین چیرۆکی عەزیز نەسین، کە بووە هۆی پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین
نووسەری ئەدەبی گاڵتەجاڕی، ساڵی ١٩٦٦
”پیاوێک ماسییەکی ڕاو کرد، بە پەلە بردییەوە بۆ ژنەکەی و داوای لێ کرد سووری بکاتەوە، بەڵام ژنەکەی لەبەر نەبوونی ڕۆن داوای لێبوردنی کرد!
پیاوەکە وتی: بیبرژێنە؟
ژنەکەی جارێکی تر داوای لێبوردنی کرد، چونکە وەجاخ و فڕنی بۆ برژاندن نەبوو!
پیاوەکە بەرلەوەی داوای لێ بکات بیکوڵێنێت، کەمێک بیری کردەوە، ژنەکەی بە تووڕەیییەوە هاواری ڵی هەڵسا: غازمان نییە!
پیاوەکە ماسییەکەی بردەوە بۆ دەریا و فڕێی دایە ئاوەکەوە،
ماسییەکەش هوتافی کێشا: هەر بژی حکوومەت!”
*
و. لە عەرەبییەوە: حەمەفەریق حەسەن
سەرچاوە: ماڵپەڕی ”الادب العالمي”
Leave A Reply

Your email address will not be published.