ژمارەی قوربانیەکانی ئەم شەوی ئۆکرانیا بەرزبۆوە !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
ئیدارەی سەربازیی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە پایتەختی ئۆکرانیا دوای هێرشی ئەم شەوی ڕوسیا کوژراون بۆ ١٢ کەس بەرزبووەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن، کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان هەیە. دوو کەسەکەی دیکە تەمەنیان ١٤ و ١٧ ساڵ بووە.

بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، ٤٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
پێشبینی دەکرێت ژمارەکان بەرزببنەوە، تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنەکەدا دەبن بۆ ئەوەی ئەو کەسانە دەربهێنن کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.