بانگەوازی کرێکارێک !

من کرێکارم
لەمەیدانی کارگەرەکان ،
بەبێ وەستان،
هەرکاردەکەم
پشووم کەمەو کارم زۆرە!
کرێم کەمە!
کەنەخۆشم باش چاک نابم
بانگم دەکەن بۆسەرکارم
من ناچارم
کەکاربکەم
کەکار نەم
ئەوا ناژیم
هیچ کەس نیە
هاودەنگم بێ
هیچ کەس نیە
گوێ بیستم بێ!
دەنگ وناڵم هەرنابیسرێ
لەگەڵ ئەوەی ژان وئازار وا هەڵدەچێ
بانگەوازی کرێکاریم
هەربۆخۆم نیەلەخەم دابم
ئێوەش وەک من لەناوژانن
لەناوناڵە وئازارەکان سڕکراوان!!
ئێوە بۆچی سڕکراون ،کەڕکراوان؟
لەلیتاوی چەوسانەوە واخنکاون
هەستەن ڕابن
کەڕانەبن هەتابژین هەروادەبن!
ئیتر بەسە
هەستن ڕابن
چ زەمین چ دەریاکان
چ خیابان چ کارگەکان
گشت کارگەر ومامۆستاکان
دەستفرۆش و جوتیارەکان
بەیەک ئاواز هەستن ڕابن
نادادیی یەکان وەلابنێین
قەڵا زاڵم وچەوسێنەران
لەگەڵ دزو گەندەڵکاران
بە ڕاپەڕین بڕوخێنین!
لەگەڵ چرای ئەم ڕاپەرین
بەختەوەری و ئازادی یەکان بەدی بێنین !
ئاوات ڕەسوڵ ![✍️]()