پێویستەبەزووترین کات سەرجەم کرێکارەکان ئازادبکرێن کە لەکاتی شەڕی لالەزار لەناو بیناکان دەستگیرکراون !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی 

بەپێی  چەند سەرچاوەیەکی  زانیاریی ژمارەیەک  کرێکار لە باڵەخانەکەی تەواو نەکراوەکەی بەرامبەر لالەزار لە ڕۆژی شەڕوکۆمەڵکوژییەکەی ٢١/٨/٢٠٢٥ دەست گیرکراون  هەروەها ٥ کرێکاری تر  لالەزاردا لەماڵی لاهور  شێخ جەنگی دەستگیرکراون، وێڕای ئەشکەنجەو سوکایەتێکردن ، بەپێی زانیارییەکان بەنیازن وەکو چەکدار بەیاسای سەربازی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.

کرێکارەکان، چایچی، باخەوان، قاپشۆرو خزمەتگوزار) )فەڕاش ) بەشێکیان  کرێکاری بیناسازین ،هەتا ئێستا لەزیندانەکانی ئاسائیشی شاری  سلێمانین.

داواکارین لەداکۆکی کەرانی مافەکانی کرێکاران وسەندیکا و ڕێکخراوە کرێکارییەکان بەدەنگ ئەم کرێکارانەوە بچن چارەنوسیان ئاشکرا بکەن .پێویستە بەزووترین کات  سەرجەم کرێکارەکان ئازادبکرێن . 

Leave A Reply

Your email address will not be published.