لەدووکاتی جیاوازدا 3 منداڵ له ئاودا خنكان
عمرچاوشین /ئەلتەرناتیڤی شورایی
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 25\8\2025 لە دوو کات و شوێنی جیاواز لە دووشار 3 منداڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکان . ڕوداوێکیان لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنوری قەزای کۆیە بوو کە لە بەنداوی دێگەڵە کوڕێک بەناوی ،،ٲحمد سیامند نجم،، تەمەن ١٢ساڵ دانیشتوی قەزای کۆیە، لەکاتی مەلەکردندا خنکا. تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە قەزای کۆیە کرا.

لەسەر ئەو ڕووداوە ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی كۆیه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه له رووداوێكی خنكانی مێرمنداڵێك له به‌نداوی دێگه‌ڵه، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان توانرا ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه. هەروەها ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو منداڵ کە هاوڕێ و خزمی یەکتری بوون، بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی ماڵەوەیان پێکەوە بڕیاریان داوە بڕۆن بۆ سەر ئاوی سیروان لە گەرمیان ، بەڵام هەردووکیان خنکاون، تایبەت بەو ڕووداوە زاندراوە کە تەرمەکانیان لە پەیمانگەی پزیشکی دادی کەلار توێکاریان بۆکرا. هەروەها زاندراویشە کە، منداڵەکان ناویان ،، رەسوڵ حسێن و عەبدولباست نازم ،، ە . هەردوکیان عەرەب زمانن. تایبەت بە ڕوداوی خنکانی ئەو دوومنداڵە ، رێبوار محەمەد، لێپرسراوى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قەزای كفری، به رادیۆی ده‌نگى گوتوە: كاتژمێر (5:30) خولەک، ته‌رمى دوو مناڵ له ناحیه‌ى جه‌باره‌وە هێنرانە نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
ڕاشیگەیاندووە کە ، دو مناڵه‌كه هاوڕێی يەکتری بون و ته‌مه‌نیان 9 و 11 ساڵ بوه و دانیشتوى ناحیه‌ى جه‌باره بون، له‌كاتى مه‌له‌كردندا خنكاون و ته‌رمه‌كانیان بەمەبەستی توێکاری ره‌وانه‌ى پزیشكی دادوه‌ریی كه‌لار كراون. لەڕۆژێکدا 3منداڵ لە کوردستان لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.

هەروەها لە وەرزی گەرمادا نزیک بە 60کەس لە تەمەنە جۆراوجۆرەکان لە ئاو‌و ڕوبارو زێ و بەنداوەکاندا لە کاتی کارکردن و گەشت و مەلەو خۆفێنککردنەوەدا خنکاون تەرمی زۆربەیان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و مەلەوانەکان دەرهێندراونەوە…