کامەیە ئەدەبی یاخی؟

0

ئەنوەرنجم الدین

یاخی نە ڕەوتی ئەدەبییە نە ناڕەزایەتیی ئەدەبی، نە وشەیە دژی بەهاوپێوەرە باوەکان نە شکاندنی نەرێتە کۆمەڵایەتییە کۆنەکانە بە چەمک و دەستەواژەی ئەدەبی، نە تێپەڕبوونە لە ئەدەبی ڕۆمانسییەوە بۆ ڕیالیزم نە خەیاڵی فراوان و وشەی بەهێز و بەپێزی شاعیرانی مۆدێرنخوازە، ئەو مۆدێرنیزمەی ژینگەی سروشتی و کۆمەڵایەتیی وەک یەک بۆگەن پێکردووە.

 

ئەدەبی یاخی ئەدەبی سۆشیالیستییە، ئەو ئەدەبەی دوو چین لە کۆمەڵگادا لێکجیادەکاتەوە و وایاندەبینێت خاوەن سەرمایە و دەسەڵاتەکەیان لە لایەکەوەن و پرۆلێتێرە هەژارەکانیش کە هیچ خاوەندارێتییەکیان نییە بەرامبەریان وەستاون؛ ئیتر با خاوەنی یەک نەتەوە و یەک زوبان بن و لەسەر یەک خاکیش بن. لە نێوانیشیاندا ڕۆژ بەڕۆژ ناکۆکییەکی توندوتیژ قوڵ دەبێتەوە.

 

ئا لەوێدا ئەدەبی یاخی ڕۆڵی دەردەکەوێت و ئەدیبانی یاخییش کە دەربڕی بەرژەوەندیی چینە هەرە هەژارەکەن، ئەگەر – مارکس واتەنی: “ئارەزوومەندی ئەوە بن چالاکییە ئەدەبییەکانیان کاریگەرییەک جێبهێڵێت، ئەوا لەسەریانە بەر لە هەرچی، پێداگری لەوەدا بکەن هەموو ئەو دەستەواژانە بسڕنەوە هۆشیاریی بەرامبەر ئەو ناکۆکیە توندوتیژە لاواز دەکات، هەموو ئەو دەستەواژە وشکانەی ئەو ناکۆکییە پەردەپۆش دەکەن” (مارکس).

ئەدەبی یاخی لە هەموو سەردەمە شۆڕشگێرییەکانی جیهاندا، لە سەردەمی قەیران و برسی کردنی ژمارە زۆرەکەی چینە هەژارەکە و شان بە شانی یاخی بوونی ئەو چینە، لە ئەدەبی سۆشیالیستەکاندا دەردەکەوێتەوە.

 

*تێ بی نی/ ئەم بابە تە لە واڵی نوسەرەکەوە بەسوپاسەوە وەرگیراوە  

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.