یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی لە ئێستادا دژی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبیەو ئەمڕۆ کۆمسیۆن لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دووریخستەوە

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / عێراق 
هاوپەیمانی بەدیل هەڕەشەی کشانەوە دەکات لەهەڵبژاردنەکان
هاوپەیمانی بەدیل (تحالف البدیل) بەتوندی دژی بڕیاری دوورخستنەوەی پەرلەمانتار سجاد سالم و ژمارەیەک کەسایەتی نشتیمانیە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
هاوپەیمانی بەدیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ هێزە مەدەنی و نشتیمانیەکان دەکاتە ئامانج کە لە دوای گۆڕانکاریەکانی ساڵی 2003 تا ئێستا ڕوبەڕوی گەندەڵی دەبنەوەو کار بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی دەکەن.
دووپاتیشی دەکاتەوە ئەم دوورخستنەوەیە تەنها لێدان نییه لە تاک،بەڵکو لێدانە لە پرۆسەی دیموکراتی و ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر پاکی و شەفافی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
هاوپەیمانی بەدیل ڕایگەیاندووە،
ئەگەر چارەسەری ئەم بڕیارە ناڕەوایانە نەکرێت ئەوا بەجدی دیراسەی هەموو بژاردەکان دەکەن لەبارەی بەشداری کردن لەهەڵبژاردنەکان
سجاد سالم یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی لە ئێستادا دژی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبیەو ئەمڕۆ کۆمسیۆن لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دووریخستەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.