پێویستە بافێڵ تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بخرێنە ناو لیستی تیرۆرەوە و مۆڵەتی ڕێکخراوەییان لێ بسێندرێتەوە!

کۆمەڵکوژی کردوەیەکی دڕندانە ودژە ئینسانی یە لەلایەن هەر گروپ وحزب و دەوڵەت وحکومەتێکەوەئەنجام بدرێت پێویستە وەک تاوانێکی گەورەی دژە ئینسانی بناسێندرێت لەلایەن هەرکەس وگروپێکەوە ئەنجام بدرێت پێویستە بدرێتە دادگای ئینسانی سزا بدرێت. لەژێر هیچ بیانوێکدا ناکرێت ڕەوایی بدرێت بەئەنجامدانی کۆمەڵکوژی وکوشتنی هاوڵاتی .
لەکاتی شەڕو ململانێیەکانی گروپ وحیزبەکاندا پێویستە ڕەچاو پاراستنی یاسا ئینسانی ومرۆڤایەتی یەکان بکرێت نابێت ڕێگەبدرێت سوکایەتی ولێدان وئەشکەنجەدان بەرامبەر دیلەکانی یەکتری بەکاربهێندرێت یان کوشتن وکۆمەڵکوژی و شەڕ لەناو شارو شوێنی کار وژیانی خەڵکدا ئەنجام بدرێت.
ئەنجام دانی هەرجۆرە کۆمەڵکوژی و شەڕێکی چەکداری لەشوێنی ژیانی خەڵک ناڕەوایە ودەبێت بەهیچ جۆرێک ڕێگەی پێنەدرێت ئەگەر هەر گروپ وحزبێک شەڕی چەکداری بردە ناوشاروشوێنی ژیان وکاری خەڵک پێویستە ڕوبەڕوویی سزادانی ئاشکرایی دادگا بکرێتەوە.
خودی ئەنجام دانی کۆمەڵکوژی وشەڕی چەکداری لەناو ژیانی خەڵک دەچێتە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی یەوە نەک ڕێکخراوێکی مەدەنی وشارەستانی و دیموکراسی یەوە!
ئەگەر چی (تیرۆر) وشەیەکی لاتینیە، بەڵام لەو سەردەمە بە هەموو زمانەکان بەکاردێت، یان لە هەندێ زماندا وشەیەکی هاوتایان بۆ داتاشیوە، لە عەرەبیدا (إرهاب)یان لە بەرامبەر داناوە، بەڵام تەواو مانا و مەبەستی تیرۆر- بە مانای ڕەشەکوژی- نادا، ئیرهاب بە تۆقاندن و زەندەق بردن دێت، یان وەک لە فەرهەنگی (إعرف مذهبک) دا هاتووە ئیرهاب زیاتر لە (Totalitarzm) نزیک ترە، واتە مەرج نییە ئەنجامی کردەوەکەی دابێت، لە کاتێکدا تیرۆر – لە مانای ئێستادا – بە کوشتن و ئەنجامدانی کردەوەکەی دێت، وەک لە دوای زیاتر دەردەکەوێ جیاوازیان هەیە.
فەرهەنگی بەناوبانگی ئۆکسفۆرد.. هەمووی مانای تیرۆر لە سێ خاڵی سەرەکی کۆدەکەنەوە:
١- مانای ترس و توندوتیژی و تۆقاندنی سایکۆلۆجی.
٢- دەسەڵاتداران و خاوەن هێزەکان لە دژی خەڵکی لە خۆیان بێ هێزتر وەک (تۆقاندن) بەکاریان هێناوە.
٣- هەندێ جاریش بە ڕەفتاری لەشکری داگیرکەر یان دادگە بێ بەزەییەکانیش وتراوە تیرۆر.
تیرۆر و تیرۆریزم، بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێناسەیەکی تایبەت بەخۆی بۆ تیرۆر ھەیە، ناونیشانی ٢٢ لەماددەی ٢٦٥٦ لەیاسای ئەمریکا: تیرۆر واتا ” توندوتیژییەکی ئەنقەست، پاڵپشتی دەکرێت بەپاڵنەری سیاسیی، بەکاردەھێنرێت لەدژی ئامانجی دوورە شەڕی کۆمەڵە شێوە نەتەوەییەکان و بەکرێگیراوە نھێنییەکان، ئامانج لێی دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر زۆرینەی خەڵک”.
ئەگینا چۆن دەبێت گروپێک لەپێناوی دەسەڵات دا ھێرش بکەنەسەر هاوڵاتیان یان شوێنی ژیانی مناڵ وبەساڵاچوان وهاوڵاتی بکەنە مەیدانی جەنگ و پێکدادانی چەکی قورسی تۆپ وهاوان و ئارپێچی و درۆن و دۆشەکە بیکەیسی ….هیتد ئەگەر ئەمانە تیرۆریست نەبن ئەی چین؟
هەر بۆیە بەپێویستی دەزانین داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وئەمریکا ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەزووترین کات وەکو ئەرکێکی ئینسانی هەرچی زووترە لێکۆڵینەوەیەکی وردی دڵسۆزانە بکەن لە وهێرش وشەڕ و بۆمبارانە وکۆمەڵکوژییەی کە لە ٢١/٨/٢٠٢٥ لەشاری سلێمانی لەکوردستان عێراق ڕوویدا ، کەتێدا چەندەها کەس بوونە قوربانی زۆرینەیان گەنج بوون تەنانەت بەشێک لەتەرمەکان بەهۆی سوتاوی وبوونە خەڵوز نەناسێندراونەتەوە، هەروەها خانوو وماڵ و بیناو شوێنی نیشتەجێ بوونی زۆرێک لە هاوڵاتیان وێران بووە و ڕووخاوە ،فیشەکی هاوەن وئاڕبێچی و تۆپ ودۆشکەی بەر پەنجەرە ودەرگا وژووری خەوتنەکانیان کەوتووە.
ئەنجامدانی شەڕ وبردنی دەبابە وچەکی قورس ودۆشەک وهاوەن وتۆب بۆناو شوێنی ژیانی خەڵک کاریگەری زۆر خەراپ و وێرانکەر بەجێدەهێڵێت لەسەر دەروونی مناڵ وژن و بەساڵاچوانی کوردستان ، کەخودی ئەنجام دانی توندوتیژی وکوشتن و ڕەق وکینە واتە هەبوونی تیرۆرە بۆیە دەبێت بەجدی هەموولایەک بەدژی بوەستینەوە ونەفرەت لەئەنجامدرانی بکرێت !
ئەم ڕووداوە وێرانکاری وکۆمەڵکوژییە لەشارێکی گەورەی وەک سلێمانی ناکرێت فەرامۆش وبێ دەنگەی لێ بکرێت پێویستە بافێڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان مۆڵەتی ڕێکخراوەیی وەک پارتێکی سیاسی لێ بسێندرێتەوە و حکومەتی عیراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هەلسوڕان وچالاکی سیاسی لێ وەربگرنەوە ئەو حزبە چالاکییەکانی بەهەمووشێوەیەک قەدەغەبکرێت و ڕێگەی پێنەدرێت !
لەهەمان کاتێشدا هەرچی زووترە بخرێنە ناو لیستی ڕەشی تیرۆرەوە لە عێراق و کوردستان و ئەوروپا وئەمریکا هەر وڵاتێکی جیهانی چالاکییەکانی ڕێخراوەیی قەدەغە بکرێت !
ئەگەر بێ هەڵوێستی وبێ دەنگی هەبێت ئەوا کۆمەڵگەی کوردستان وعێراق زیاتر بەرەو نائارامی و کۆمەڵکوژی وکردەوەی تیرۆریستی ملدەنێ هەروەک چۆن دزی وتاڵانی وچەوسانەوە ونایەکسانی وبێکاری وهەژاری کۆمەڵگەی لەبەریەک هەڵوەشاندوە و وێران کردووە ئەوا کوشتن وتیرۆر وڕەشەکوژی و توندوتیژی و ڕەق وکینەش تەواویی کۆمەڵگە دەسوتێنێت شارەستانیەت ومەدەنیەت ودیموکراسی ومافی مرۆڤ دەکرێتە خۆڵەمێش.
نا بۆ تیرۆر وکۆمەڵکوژی
نا بۆ هەبوونی شەڕی چەکداری لەناو شوێنی ژیانی هاوڵاتیان
بەڵێ بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان


