بڕیاری داخستنی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند درا
عمرچاوشین/ ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی
لەدوای دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەچەند ماددەیەکی یاسایی جۆراوجۆر ، نوسراوێکی فەرمی بڵاوکرایەوەو ئاراستەی لایــەنی پەیوەندیدارکراوە بەمەبەستی داخستنی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند.
وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان وخانوبەرەی میری ، بەڕێوەبەرایەتی یاسایی وهونەری بەنوسراوی ژمارە ٦٠٩٢ لەبەرواری ٢١/٨/٢٠٢٥ کە واژۆی دکتۆرکمال طیب قادری بەڕێوەبەری گشتی لەسەرەو ئاراستەی جێنشینی قەزای ناوەندی سلێمانی وچەند لایەنێکی تری پەیوەندیدار کراوە ، تێیدا هاتوە (پاش چەندین جارئاگادارکردنەوەی خاوەن کۆمپانیای گەشتیاری بەناوی ،،چاڤی ،، بۆپێدانی باج ،بەڵام ئەوباجەی بەپێی یاسا خراوەتەسەری نەیداوە ) .
هەر لەبەر ئەوە بڕیاربدرێت لەلایەن قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی بە پێی ماددەی١٢ کەلەڕێکەوتی ٧/٨/٢٠١٩ دەرکراوە، ئەو شوێنەگەشتیاریە دابخرێت و ناچاربکرێن پڕۆژە گەشتیاریەکە چیتر کارانەبێت. چونکە ئەستۆپاکیان نەکردوەو هەژمارەکەیان پاکتاونەکردوە.

