لەکوردستان شتێک نیە بەناوی ئۆپۆزسیۆن چونکە ئەوەندەی ئەجندای دەسەڵاتیان جئ بەجێ کردوە هیچ کات گوێیان بۆمیلەت نەگرتوە !!

0

لەماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی هەفتانە دووجار دۆسیەکی تایبەت گفتوگۆی لەسەر دەرکرێت  دۆسییەی ئەم جارەمان سەبارەت بە بارودۆخی هەنوکەی کوردستان و هەڵسەنگاندنی   ئۆپۆزسیۆن بوون و ئەرکەکانی  ئۆپۆزسیۆن لە کۆمەڵگەدا؟  هەروەها ئایا لە کوردستان ئۆپۆزسیۆن بونی هەیە وەک لایەنێکی کاریگەر بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر ؟ ! لە دۆسییەی ئەم هەفتەیەی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دا  سەرنجەکانی هاوڕێیان  بۆ ئێوەی ئازیز دەخەینە ڕوو .

ئامادەکردنی /ئاوات ڕەسوڵ و عمر چاوشین 

بەشی دووەم

عمرٲمین ،چالاکوان و هەڵسوڕاوی مەدەنی سەبارەت ئۆپۆزیسیۆن لەکوردستان و جوڵانەوە بەرهەڵستکارەکان ،کە زۆر نائومێدە ، نوسویەتی ، بەداخەوە لەکوردستان شتێک نیە بەناوی ئۆپۆزسیۆن ، ئەوانەی پێیان وایە ئەو بزنسزمانانە ئۆپۆزسیۆنن زۆر هەڵەن ، چونکە ئەوەندەی ئەجندای دەسەڵاتیان جئ بەجێ کردوە هیچ کات گوێیان بۆمیلەت نەگرتوە ، هەروەها ئەو بەناو ئۆپۆ زسیۆنانە بۆئەوە دروست بون خەڵکانێک لەنزیک لەخۆیان سودمەند کردون و هیچی تر.

هەروەها عمر ٲمین دەڵێت ، ئۆپۆزسیۆن دەبێت فشار دروست بکات لەسەر حکومەت بۆجێ بەجێ کردنی داواکاری هاوڵاتیان .

وە ، ئەوانە ئۆپۆزسیۆن نین چونکە دروست بونی ئۆپۆزسیۆن لەکوردستان دەبێت لەهەناوی کۆمەڵگادا دروستببن بەڵام ئەو مشەخۆرانە وانەبون ، بگرە دەرهاویشتەی حزبەکانن بەمەرامی گرتنە دەستی دەسەڵات و خۆدەوڵەمەند کردن و گرتنە دەستی پلەو پۆست بۆتاڵانی و شەریکی دەسەڵات .

هەرچی دەیکەن ئەمانە هەر دوای ماوەیەکی کەم دەستەکەیان کەشف دەبێت کە لەژێرەوە کاربۆدەسەڵات دەکەن لەپێناو پۆست و ئیمتیازات بۆخۆیان و خێزان و منداڵەکانیان و دەوروبەرەکەیان.

کەوایە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستە قینە لە کوردستان بونی نیەو دروستیش نابێت لەپێناو بەرژەوەنی خەڵک ، ئەوەی هەیەو دەیبینین تەنها بەرژەوەندچیەکانن لەپێناو پۆست و ئیمتیازات هیچی تر . ناتوانی بڕوا بەوە بکە ی کە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستە قینە هەیەو بەئاسانی دورستش نابێت.

هاوکار قادر کانی ساردی دەڵێت دەستان خۆش و سوپاس بۆ ئەوەی کە منتان هەڵبژاردووە لە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسەتان بەدەمەوە لە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورای، ئەڵبەت پرسی ئۆپۆزیسۆن زۆر هەڵدەگرێ و دەمێک ساڵە قسەی لێوە دەکرێ چ لە ئەرک و ڕۆڵ و شێوازی ئیشکردن و پرۆژەیانەوە بگرە هەتا چوونە دەسەڵاتیش، هەر هەموو ئەمانە لە شوێنی خۆیدا وەڵامیان دراوەتەوە بەسەرکەوتن و شکسیتەوە، هەر وەک ئەوەی ئێستای بەڕێزتان دەپرسن بەکێ دەوترێ ئۆپۆزیسیۆن؟

ئۆپۆزیسیۆن ئەرکی چیە؟، ئۆپۆزیسیۆن یان بەرھەڵستیکار  زاراوەیەکی سیاسییە پێناسەی جیاجیای بۆکراوە، کە بریتییە لە حزبێک یان چەند حزبێک کە دژی سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتن لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەت، وە ئەوان پێشیان وایە لەکاتی ھاتنیان بۆ دەسەڵات ئەوان کێشە و گەندەڵییەکان بنبڕ دەکەن، لەزۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆپۆزیسیۆن بەشدار نابێت لە پێکھێنانی حکوومەت ئەوەش وەک جۆرێ لەھەڵوێستییان بەرامبەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکان، لەزۆرێک لەوڵاتانیش ئۆپۆزیسیۆن بەشداری لەھەڵبژاردنەکان ناکات وەک شەرعییەت نەدان بە ھەڵبژاردنەکە بە گوومانی ساختەکاری لەلایەن لایەنی دەسەڵاتداران.

لە ڕاستیدا دەکرێ حزبی ئۆپۆزیسیۆن وەکو حکوومەت یاخود دەوڵەتی جێگیر بە دەنگدەران بناسێنرێ. یەکێک لە شێوازەکانی حکوومەتە دیموکراتەکان، ڕەخساندنی هەل و دەرفەتە بۆ دژایەتی لەگەڵ کەسانێک کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، هەر بۆیە لە زۆرێک لە وڵاتان بە کۆمەنیستەکانیشەوە ڕێگە بەبوونیان نادرێت! 

ئۆپۆزیسیۆن ئەرکێیانە چەن هەنگاوە گرنگ بیگرنەبەر لە هاوکاری نێوان خۆیان بگرە تا پێکهێنانی هاوپەیمانی بەتایبەتی لەپێش هەڵبژاردن، چوونکە هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنە بۆیان، لەزۆربەی نمونەکانی وڵاتانی جیهان کەلەسایەی حکومڕانێکی لەم شێوەیەدان، ئۆپۆزیسیۆن جیاوازیەکانی وەلا دەنێت و بۆ ئەو ئامانجە کەبەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پارلەمانە هاوپەیمانیەتی پێک دەهێنن، تەنانەت گەر جیاوازی قوڵیشیان هەبێت، چونکە حزبەکانی دەسەڵات ڕێگای جۆراجۆر بەکاردەهێنن بۆ پەرتکردنی ئۆپۆزیسیۆن و مانەوەی خۆیان و تەنانەت هاوپەیمانی ژێربەژێر دەکەن لەپێناو سەرکەوتنیان.

ئەمە بۆیە دەڵێین چوونکە ئۆپۆزیسیۆن زۆر لەئامرازەکانی تاقیکردۆتەوە، هەر لە نارەزایی دەربرینەوە.بگرە تا خۆپیشاندان و بایکۆتکردنیش زۆر ڕێگای تری مەدەنی، کەزۆربەیان بێ ئەنجام بوون، ئەوەی ئەنجامی بەرچاوی هەبووە لە وڵاتانی تردا کاری پێکەوەیی و هاوپەیمانێتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بووە لە رابردودا کە بەداخەوە لێرە ئەوە بەدی نەهاتووە کارێک نەکراوە کە هەموو حزبە خۆ بە ئۆپۆزسیۆن زانەکان هاوپەیمانیەکی گەورە درووست بکەن بۆ گەشتن بەدەسڵات.

هەربۆیە پێم وایە کاتێک هاوڵاتیان بەشداری دەنگدان ناکەن لەبەرئەوە نیە کە بڕوای وایە دەنگدانەکەی گۆڕانکاری دروست ناکات، بەڵکو ئەوە لاوازی ئۆپۆزیسیۆنە کە ناتوانیت حەقیەتێک نیشان بدات کە پێکەوەییان و هاوپەیمانێتی بەهێز دەتوانێت گۆرانکاری لە سیاسەتدا دروست بکات.

 ‌‌هاوکار قادر سەبارەت ئەرکی ئۆپۆزیسیۆن  پێی وایە باشترە  ئۆپۆزیسیۆن کە جیاواز لە حزبی حوکمڕانەکان بیربکاتەوە و بەشدارنەبێت لەو سیاسەتانەدا کە ھێزە حوکمڕانەکان گەشەی پێئەدەن و جێبەجێیدەکەن.

ئیشی ئۆپۆزیسۆن ئەوەیە رەخنەی ئەو سیاسەتانە بکات و بەرنامەو پرۆژەی باشتر و پێشکەوتوتر پێشکەشبکات، لە دۆخی زۆر تایبەت و دەگمەندا نەبێت، کە پەیوەندیی بە مەسەلەیەکی تەواو نیشتیمانییەوە ھەبێت، هێزی ئۆپۆزیسۆن پاڵپشتی پارتە حومکڕانەکان ناکات.

هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆربەی کات هەوڵی ڕێگرتن، یان هەموارکردنەوەی پێشنیارەکانی ئەو هێزانە دەکەن کە حکومەتیان پێکهێناوە و حوکمدەکەن. ئۆپۆزیسیۆن دەبێت بیەوێت خۆی حوکمڕانی بکات، بەتەنھا یان لەگەڵ چەند پارتێکی تردا، و ئەو دیدگا و بەرنامەیە پیادەبکات کە هەڵگریەتیی و بەرگریی لێدەکات.

هاوکار قادر کانی ساردی لەبارەی ئایا ئۆپۆزیسیۆن لەکوردستان هەیە لەم بارەیەوە گوتی  دەتوانین بڵێن وەڵامەکەی ئەمەش لە ئەرکەکەیدا دەدۆزینەوە ئایە ئێمە ئۆپۆزیسیۆنێکمان هەیە ڕەخنەو پرۆژەی باشتر و پێشکەوتووی هەبێت هەبێت؟ ئایە ئۆپۆزیسیۆنێکمان هەیە جیاوازیەکان وەلا بنێن و کاری پێکەوەی هاوپەیمانی بکەن بۆ چوونە دەسەڵات و گۆڕانکاری بەپێی پرۆژە؟  ئەڵبەت هەروەک چۆن حزبێکمان نیە پشت  بە بەرنامە و پرۆژە و حکومڕانی باش و بەدوور لە چاوبرسیکردن لە میللەتەکەی و لە چوارچێوەی حکومڕانی باش و بەدوور لەگەندەڵی پشت  بەیاسا ی کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی لەسەر شانێتی، ئاواش ئۆپۆزسیۆنێکمان نیە بە ئەرکی ئۆپۆزسیۆنی خۆی هەستێت ، بەڵکو هەندێک جار ئۆپۆزسیۆن ئێمە لە منداڵدانی حزب هاتۆتە دەرەوە و بەهەمان بیری حکومەت و دەوڵەت حکومڕانی ئۆپۆزیسۆن بوونیشی مومارەسەکردووە، ئەوە لەکاتێکدا لەزۆر ڕووەوە لەگەڵ حزبی دەستڵات جیاوازییاننیە جاگەر لە شێوازی ئیدارەدانی حزبەکەی خۆشیاندابێت، هەر لە هێنانە پێشەوەی تاکی خێزانی خۆیان یان باشتر بڵێم بەخێزانی کردنی گروپ یان حزبەکەیان و جێگەو پێگەو مانەوەی کەسی یەکەمی حزب و هەڵبژادنەوەیان بۆ چەن جارێک وەک کەسی یەکەم، ئەوەش لە هەمووی گرنگتر بەرنامەو پرۆژەی ڕوون و جیاوازتریان نەبووە لە بۆ حکومڕانی، ئەمانەو زۆری تر، وایان کردووە بۆخۆیان سەرکەوتوونەبن و خەڵکیش جگە لەلایەنگرەکانی خۆیان چاوەڕێی سەرکەوتن نیە لێیان ، ئەوە لەکاتێکدا ئەوەشی هەیە چەن جارێک تاقیکراونەتەوە و تاقی کراوەیەکی شکست خواردووبوون له دەسەڵات نەیان توانیوە جیاوازترب، گەر لە هەردوو حزبی هەمیشەی دەسەڵات خزمەتی ئەمجۆرە لە حکومڕانی نەکردبێت کەمتری نەکردووە، ئەوەی هەیە ناتوانێت یەگرتووبێت، هیچ پۆرۆژەیەکیان نیە لە بۆ خەڵک بێت گەر هەبێت ناتوانن لە جێ بەجێکردنی هاودەنگبن.

بەڵگەش بەم دووایە ئەوەمان بینی حزبە ئۆپۆزیسۆنەکان کۆبوونەوە و نەیان توانی ڕێک بکەون لەسەر پێک هێنانی حکومەت، هەر ئەوەش حەقی بەخۆشیاویان دایەوە بەیەکێتی و پارتی بۆ حکومڕانی، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێت ئەمە ئۆپۆزیسۆن نیە،ئەوەشی هەیە سیمای زیاتر لە حزبی دەسەڵات دەچێت نەک ئۆپۆسیۆن .

لەبابەتی چارەسەردا وەڵامی فرە جۆر هەڵدەگرێت، بەڵام من وەک خۆم ئەم بابەتە گرێ دەدەم بە وشیاری خەڵکەوەو بەهۆکاری سەرکەوتنی دەزانم لە هەر پرسێکدا کە چارەسەرخوازی بێت، جاگەر پرسی ئۆ پۆزسیۆنیش بێت یان حکومەت یان هەر پرسێکی تر، گەر تاک وشیار بوو پرسیاریکرد و هەوڵی تاقی کردنەوەی داو بەدووای پرسیار و وەڵام چارەسەریدا ڕۆشت ئەوە بەبێ سێ دوو دەشتوانێت، لەم بابەتەشدا ڕۆڵی خۆی هەبێت، چا چ خۆی تاکێک بێت لەو گروپانە یان حزب ئەوە لەسەر بەرنامەو پرۆژە کار دەکات، گەر لەوێش نەبوو ئەوە دوای بەرنامه و پرۆژە دەکات و بەدوور لە لایەنگری کوێرانەو بەرژەوەندی خۆی ئەوە دەکات کە لەبەرژەوەندی گشتی و کارەدروستەکەشە، هەر بۆیە پێش هەر شتێک من تەئکید لە وشیاری تاک دەکەوە، هەتا تاک وشیار نەبێت، ئەمەی ئێستا هەیە بەردەوام دەبێت.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.