لاهور شێخ جەنگی دەڵێت :تەعدا لەهیچ کەسێک قبوڵناکەم !

0

سروە گوڵانی / ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی 

ئەم ئێوارەیە هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوشاری سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە، ئەم هێزە  چونەتە نزیک ماڵی لاهور شێخ جەنگی  چوار دەوری ماڵی لاهورشێخ خەنگی  سەرۆکی بەرەی گەل یان گرتوە ،بەپێی زانیارییەکان کە بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە   ئەو  هێزە بە مەبەستی دەستگیرکردنی لاهور شێخ  جەنگی چووەتە ئەو گەرکە لەبەرئەوەی ناو براو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند کە   جگە لە لاهوری شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵادی برای و چەند بەرپرسێکی تری بەرەی گەل فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

 

* لاهور شێخ جەنگی ئەوەی ڕاگەیاند : کە لەماڵى خۆمم و تەعدا لەهیچ کەسێک قبوڵناکەم ئێمە لەرێگەى میدیاکانەوە بیستومانەوەو هێزێکى زۆر هێنراوەتە دەوروبەرى ماڵەکەم.
حاکم سەڵاح، حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاند  :
لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور جەنگی بورهان دەرچووە، بەپێی مادەی (56) كە تایبەتە بە (كۆمەڵێك كەس یەكبگرن بۆ تێكدانی ئەمن و ئاساییش)
ئاراز شێخ جەنگی کە برایەکی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند کە هیچ ئاگادارێکی لەدادگاوە بۆ نەهاتووە ،ئەم کێشەیە پەیوەندی بەیاساییەوە نییە ، کۆمەڵە کەسێک وەکو ڕەش بگیری دەستگیر کراوە لەشاری سلێمانی ئەم ئێوارە ، هەروەها گوتی ئەگەر  : ” لاهور دەستگیر بکرێت سلێمانی وێران دەبێت.”
 
لەماوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر  لە سنووری شاری سلێمانی هێزێکی ئەمنی چوونە سەرماڵی شاسوار عبدلواحید سەرۆکی بزوتنەوەی نەوەی نوێ  دەستگیریان کرد  ئەمرۆ دادگای کردنی بەرێوەچوو. 
بەپێی زانیاری یەکان کە ئەم شەو  کەدەست ماڵپەڕی شورایی گەیشتووە لەئێستا دا  دەنگی تەقە لەناوشاری سلێمانی دێت ، خەڵکی شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوپێکردنی هێزی چەکدار لەناو ترس ونیگەرانی زۆردا دەژین . 
Leave A Reply

Your email address will not be published.