گەنجێک لە ئاودا خنکا
عمرچاوشین/ ئەلتەرناتیڤی شورایی /ئاکرێ
ئەمڕۆپێنج شەممە بەرواری 21\8\2025 کوڕە گەشتیارێکی دانیشتوی سنوری ناحیەی بجیلەو لەکاتی مەلەکردن لەئاودا خنکا .
لەسەر ئەم ڕووداوە بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند ، لە سەر زێی گەورە مێرد منداڵێک بەنێوی ( یەحیا مستەفا ) تەمەن 14ساڵ، لەکاتی مەلەکردن خنکا. هەروەها لەڕاگەیاندنەکەدا داتووە ، ئەو کوڕە خنکاوە دانیشتووی گوندی بێخمەی سەر بە ناحیەی بجیلە ، لە دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی ڕوداوەکەو ڕێکارەکان گیراونەتەبەر. (لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما لە شوێنە جۆراوجۆرەکان و گشت گوندو سنورەکانی پارێزگاکانی کوردستان لەکاتی جیاوازو لە هەردوو زەگەز ، زیاتر لە 50کەس لە وەرزی گەرمای ئەمساڵ لە ئاودا خنکاون .
خنکاوەکان لەهەردوو ڕەگەز پێکهاتوون. بەپێی ئامارەکان کە کوکراونەوەتەوە لە ناو ڕووداوەکاندا کرێکاری ناوخۆیی و بیانیش هەبووە لەکاتی کارکردندا خنکاون یان لە کاتی پشوودا ڕویانکردۆتە سەیرانگاکان. وە هەروەها منداڵ لەناو ئامارەکاندا بوونی هەیە )
