لەوڵاتی بەریتانیا یادی وەدات حسێن بەرز ڕاگیرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / بەریتانیا
لەساڵ ڕۆژی تیرۆر کردنی وەدات حسێن ، کوردانی وڵاتی بەریتانیا ئەو یادەیان کردەوە کە ٩ساڵە لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز شەهید”وەدات حسێن ” تیدەپەڕێت کە لە ناوچەی بادینان و تیرۆر کرا،
ئەوەی جێگەی سەرنجە هەتا ئێستا نەک بکوژانی دادگایی نەکراون بەڵکو لایەنی پەیوەنداری پۆلیسی ئەو ناوچەی کە ڕووداوەکەی لێی ڕووداوە ە لەکاتی لێکۆڵینەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە کە وەدات تیرۆر نەکراوە بەڵکو بەراز هێرشی کردۆتە سەری و کوشتویەتی ،بەڵام هەر ئەو کات ٩ ساڵ لەمەوبەر لەکاتی ئەو ڕوداوە سەبارەت بە لێدوانەکانی لایەنی پۆلیس و دادگا کەسوکارو لایەنەکانی داکۆکی کار لەمافەکانی مرۆڤ باوەڕیان بەو لێدوانانەی پۆلیس ودادگا نەکرد .

ئەوەی شایانی باسە ساڵانە لەساڵیادی کوشتنی وەیدات حسێن بەشێکی زۆر لە داکۆکی کەرانی مافەکانی مرۆڤ وئازادیخوازن تۆمەتی ڕاستەوخۆ دەخەنە پاڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرپرسی دەزانن بەو جۆرە بەیاننامە و ڕاگەیاندن بڵاو دەکەنەوە کە بەهۆی ئەوەی ئەو رۆژنامە نووسە چالاک و ڕەخنەگری دەسەڵاتی باشوری کوردستان بووە بۆیە لەلایەن پارتی یەوە تیرۆرکراوە .

بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆر کردنی ئەم ڕۆژانەمەنوسەوە لە شارەکانی (لەندەن، مانجستەر، بێرمینگهام، نیوکاسڵ و گلاسگۆ)ـی بەریتانیا لە لایەن چالاکوانان و ئازادیحوازان بە گردبوونەوەی جەماوەریی یادی شەهید وەدات حسێن بەرز ڕاگیرا و داوایی دادگایی کردنی بکوژانی کرا.