سەڵاحەدین بەهائەدین هانا بۆ كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر دەبات “تكایە مەمانخەنە لیستی رەشەوە هەموو هاوكاریەكمان بۆ حەما*س رادەگرین”
ئالان میر
سەڵاحەدین بەهائەدین هانا بۆ كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەبات
“تكایە مەمانخەنە لیستی رەشەوە هەموو هاوكاریەكمان بۆ حەما*س رادەگرین”

دوێنێ دووشەمە 18/8/2025 وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە پێکهاتبوون لە د.محمد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەب و عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی مەکتەب لەسەر داوای سەڵاحەدین بەهائەدین سەردانی کونسلخانەی ئەمریکایان لە هەولێر کرد و نامەیەكیان داوەتە زوهەیب ڕەشید بەرپرسی سیاسی کونسلخانە.
دوای ئەوەی لەلایەن ئەمریكیەكانەوە نامەیەكی هۆشداری درایە یەكگرتووی ئیسلامی كە ناردنی پارە بۆ حە*ماس مەترسیدارە و لەلایەن ئەمریكاوە دەخرێنە لیستی رەشەوە ئەو هۆشداریە یەكگرتووی ئیسلامی بەتایبەتی سەڵاحەدین بەهائەدینی زۆر ترساندووە نەوەكوو دواتر وەكوو رێكخراوێكی تیرۆرستی پۆلێن بكرێن و ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی سزای مادی بخرێتە سەریان یان بكرێنە ئامانجی فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئەمریكی و ئیسرائیلی.
مایك رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەفتەی رابردوو رایگەیاند بەسەر تەواوی لقەكانی ئیخوان موسلمیندا دەچنەوە و پۆلێنیان دەكەن كە كامە گروپیان هاوكاری دارایی حەما*سی كردبێت دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
بەپێی زانیاریەكان ئەو شاندەی یەكگرتوو نامەیەكی سەڵاحەدین بەهائەدینیان لەلابووە كە تیایدا نووسراوە تكایە مەمانخەنە لیستی رەشەوە بەدڵنیاییەوە هەموو هاوكاریەكی ماددی بۆ حەما*س رادەگرین.
بەپێی زانیاریەكان لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەریەوە مانگی رابردوو بڕی ٧ ملیۆن دۆلار پارەی كۆكراوە بەناوی هاوكار خەڵكی غە.ززە بۆ حەما*س ناردراوە.
*تێ بی نی /ئەم بابەتە لە واڵی نوسەر وەرگیراوە بەسوپاسەوە