لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا ٨٠٠ کەس لە لایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ ئێران 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە کە لە ئێستا ڕێژەی لەسێدارەن لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو زیاترە .

هەر بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زایینەوە تا ئێستا ٨٠٠ کەسی لە سێدارە داوە.

لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ زیندانی سیاسی و مەزهەبی لەسێدارە دراون.

هەمان سەرچاوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە هەر لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢٢ ژن و منداڵێکی تاوانبار لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆی ئەو ٨٠٠ بەندکراوە کە لە سێدارە دراون، ١١٦ کەسیان کورد بوون، ١٠٧ کەسیان لوڕ بوون، ٩٢ کەسیان بەلووچ و ٨٢ کەسیان تورک بوون.

 

 بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، جگە لە هاوڵاتیانی ئێران هاوڵاتیانی بیانیش لە ئێران لەسێدارە دراون لەم بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە هەنگاو کە  لانی کەم ٤٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارەدان لەئێراندا هۆشداری دەدات و داوا لەهەموو ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکانی ئێران و جیهان دەکات کە هەڵوێستی لێبراوانە بەرانبەر ئەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرن.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.