دروشمی مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی :دوژمن وەک ئێوە سزای نەداوین ،ئێستا وەک کۆیلە سەیر کراوین
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی
ئەمڕۆ خۆپیشاندان وناڕەزایەتی مامۆستایان وفەرمانبەران لەشاری سلێمانی ئەنجام درا.

داواکاری خەڵکی ناڕازی لە ئێستا بریتی بوو لە
١-پێدانی موچە و هەقدەستەکانی فەرمانبەران ومامۆستیان لەکاتی خۆیدا هەموو مانگێک .
٢-دامەزاراندنی مامۆستایان وفەرمانبەرانی گرێ بەست
٣-پێدانی پلەبەرزکردنەوە وپاداشتی ساڵانە بۆ ئەوانەی شایەستەن
٤- بەنیشتمانی کردنی موچەکانیان لە ناو کارتی بانکی حکومەت کە بتواندرێت مانگانە لەکاتی خۆیدا فەرمانبەرومامۆستایان موچە وهەقدەستی خۆیان وەربگرن .

خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە بەرزکردنەوەی دروشمی
*ڕێگە نادەین مانگانە ١٢٠٠٠٠٠٠ ملیۆن دۆلار بچێتە سەر گرفانی بەرپرسانەوە بەهۆی هەژمارەیەکی ئیفلاسەوە .

*دوژمن وەک ئێوە سزای نەداوین ،ئێستا وەک کۆیلە سەیر کراوین
بووینە قوربانی دزو تاڵانی، بۆتان چۆتە سەر زۆر بەئاسانی
