شێروان شێروانی و خورشید هەركی.

0

 

هەڤاڵ ئـــــــــاكۆ
ئەو هێزەی دەسەڵاتدارانی پارتی ناویان ناوە هێزەكانی ناوخۆو پاراستنی ئەمنیەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی!
وە بە دیاریكراوی ئەو ئەفسەرەی كە گوایا شێروان شێروانی لە كونجی زینداندا بە دەست و پێ كەلەپچە كراوی هەڕەشەی لێ كردوە، لە بەرامبەر ئەو هەڕەشەیە چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردنی بۆ نوێكراوە.
هەمان ئەو هێزەی ئەفسەرەكە تێیدا ئەندامە، خورشید هەركی دەیان هەزار فیشەكی قەناس و M4 و BKC و RBG پێوە نان.
و بە جۆرەها چەكی قورس و مامناوەند بەرەنگاریان بویەوە. ئەندامێكی ئەو هێزە ئەمنیە بە هەمان فیشەكی خورشید هەركی گیانی لەدەستدا. چەندین هەمەڕو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوتێنران و فیشكباران كران.
دەیان دروشمی توندو هەڕەشەی جدی ڕوو بەڕوی ئەو هێزە كرایەوە، بەڵام چونكە خورشید هەركی خاوەن عەشیرەت و چەك بەدەست و بێ دەسەڵات نیە وەك شێروان شێروانی، نەوەك هیچ دەزگاو دامەزراوەیەك نەیتوانی سزای بدات، بەڵكو پێگەی كەسی بە هێزترو بەناوبانگتر بوو.
بۆیە حەقی وایە دەسەلاتدارانی لەرزۆكی پارتی كەمێ شەرم بیانگرێ لەو سیناریۆ پوچانەی كە شێروان شێروانی پێ سزا دەدەن.
ئەو بەناو دادوەرەش كە سزاكەی بۆ شێروان دەركردوە كەمێ بیر لە داهاتوی خۆی بكاتەوە كاتێ ڕژێمی ئیستیپدادیەكەی كوردایەتی دەڕوخێ و ئەم ڕوداوە دوای بیست ساڵ دەبێت بە مێژوو و لە یادەوەری نوسەرێك دەنوسرێتەوە، تۆ بڵێی چ وەڵامێكی مێژوو دەداتەوە! دەبێ منداڵ و نەوەكانی بە ناوهێنانی چەندە شەرمەزارو خەجاڵەتباربن.
چ ناونیشانێك دیاری دەكات بۆ نوسین لەسەر تابوتی گۆڕەكەی؟!
Leave A Reply

Your email address will not be published.