گەنجێک لەسەر ماڵی خۆی کوژرا

0

هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی/ ناحیەی سیدەکان

،،بیلال ئازیز،، گەنجێکی ناحیەی سیدەکان سەربەقەزای سۆران لە ڕۆژی دووشەممە لە بەرواری18\8\2025 لەگەڵ هاوڕێیەکی لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز بەبڕی 250 هەزار دینار لێیان دەبێت بە ناخۆشی ودەمەبۆڵە، کە بیلال بە قەرز ئەو بڕە پارەیەی داوە بە هاورێکەی ، دواتر داوای گەڕانەوەی قەرزەکەی دەکات، بەڵام هاوڕێکەی ئامادە نەبوو قەرزەکەی بداتەوە و دەبێتە شەڕە قسە.

دەگوترێت ، دواتر هاوڕێ قەرزدارەکەی داوا لە بیلال دەکاتە بێتە لای ماڵیان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکە، ( بیلال )لەگەڵ ئامۆزایەکی دەڕۆن بۆ شوێنی دیاریکراو هەروەها دەگوترێت ،لەگەڵ گەیشتنیان بۆ شوێنی دیاریکراو ، هاوڕێ قەرزدارەکەی بیلال، بە چەک و تەقاندنی چەند گوللەیەک پێشوازیان لێدەکات ودەست بەجێ بیلال گیان لەدەستدەدات و ئامۆزا هاوڕێکەی بیلال بەسەختی برینداردەکرێت. ێ هەروەها دەشگوترێت ، تاوانباری تەقەکەر دانی ناوە بەتاوانەکەی ،کە لەسەر پارەی قەرز تاوانەکەی ئەنجامداوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.