دەبێ ئۆپۆزسیۆن وەک”ویژدانی کۆمەڵگا”و ئاگایی وبەرپرسیاریەتی کۆمەڵگە لە خۆی کاربکات.دەبێ ئەو فەزایەبێت کەدەنگەبەدیلەکان و گروپەپەراوێزخراوەکان نوێنەرایەتی تێدابدۆزنەوە. 

0

سەبارەت بە بارودۆخی هەنوکەی کوردستان و هەڵسەنگاندنی لایەنی  ئۆپۆزسیۆن و ئەرکەکانی  ئۆپۆزسیۆن لە کۆمەڵگەدا؟  هەروەها ئایا لە کوردستان ئۆپۆزسیۆن بونی هەیە وەک لایەنێکی کاریگەر بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر ؟ ! لە دۆسییەی ئەم هەفتەیەی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دا دیدارێکی کورتمان لەگەڵ بەڕێز  ڕۆژنامە نووس ڕزگار عومەر ئەنجامدا

ئامادەکردنی ئاوات ڕەسوڵ و عمر چاوشین 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : بەکێ دەگوترێت ئۆپۆزیسیۆن؟

ڕۆژنامەنووس  ڕزگار عومەر :لەتیۆری سیاسیدائۆپۆزیسیۆنئاماژەیەبۆئەوهێزانەی کەلەدەرەوەی
پێکهاتەی حوکمڕانی وەستاون و وەك بەرپەرچدانەوەی هەژموونی بەرنامەو کارنامەی دەسەدەڵات کاردەکەن.
ڕۆڵی ئەوانتەنهاڕەخنەگرتننییە؛بەڵکوپێشکەشکردنی دیدگای بەدیلەبۆحوکمڕانی و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەی لەدەسەڵاتدان و دڵنیابوون لەوەی کۆمەڵگا بەفرەیی دەمێنێتەوە نەك قۆرخکاریی یەك یان دووهێزیسیاسی.


لەهەندێك لەو وڵاتانەی کەدیموکراسی وەکو عورف و کلتور جێگیرە و تاڕادەیەکی باشی مافی هاوڵاتی  جێبەجێ دەکرێ؛وەک بەریتانیا یان هیندستان،لەوێ “ئۆپۆزسیۆنی دامەزراوەییوەک پایە یەکی جەوهەری شێوازی حوکمڕانی لە  کاردایە  ،کەزۆرجارئۆپۆزسیۆن لەوێ بن“حکومەتێکی چاوەڕوانکراو” ناودەبرێت.
لەبەرامبەردا لەسیستەمی تاکڕەوەکاندا  کە نموونەیان زۆرن و هەرێمی  کوردستانیش لەو نموونانەیە، ئۆپۆزسیۆن ڕاستەقینە لە  دەسەڵاتەوە سەرکوت دەکرێن  یان وتیرۆر
دەکرێن یان زیندانی دەکرێن بە بیانووی جۆراو جۆر، بە تایبەتی ئەو دەنگانەی کە سەربەخۆ بوونە،یان تەنیا وەکو تاکێك بەرەنگاریان نیشان داوە.


ئەڵتەرناتیڤی شورایی : ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەکۆمەڵگادا چییە؟

ڕزگار عومەر : لەڕووی تیۆری سیاسی وکۆمەڵناسیەوەدەبێ ئۆپۆزسیۆن وەکویژدانی
کۆمەڵگا”و ئاگایی وبەرپرسیاریەتی کۆمەڵگە لە خۆی کاربکات. دەبێ ئەو
فەزایەبێت کەدەنگەبەدیلەکان و گروپەپەراوێزخراوەکان نوێنەرایەتی تێدابدۆزنەوە


فەیلەسوفانیوەکجۆنستیوارت میلوکارل پۆپەرجەختیانلەوە کردوەتەوە؛کەبەبێبوونی ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵگاکان لە دۆخی وەستاو و چەقبەستوو دەمێننەوە کە لە ڕووی سیاسیەوە ئەمە بەشێکی گرنگی دۆخی کوردستان پێک دەهێنێ.”ئۆپۆزسیۆنێکیڕاستەقینەناڕەزایەتییەکانی کرێکاران،گەنجان،ژنان و کەمینەکان دەخاتەڕوو،فشاری ڕاستەقینەو دەخاتە بەردەوام هەوڵەکانی سەرچاکسازییەکانیدادپەروەری کۆمەاڵیەتیودابەشکردنیسەرچاوەکانوشەفافیەتی حوکمڕانی“.
لەئەڵمانیای دوای جەنگی جیهانی دووەم،پارتی سۆسیال دیموکرات ئەم ڕۆڵەی بینی بەناچاری مشتومڕلەسەرخۆشگوزەرانی ودابین کردن و پاراستنی کار” دەبێتەو ئەرکی سەرەکی سیستەمی دەوڵەت ودواجار ئابووری وەکو پرەنسیبێكی کۆنتڕۆڵ کراوی کۆمەڵایەتی لەقاڵبدا بە قازانجی هەموو کۆمەڵگە.

لەباشووری ئەفریقاش،کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقای یەکگرتوودا کۆلێکتیڤی ئامانجی یەك لە توانی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە بۆ قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراوبەرجەستەبکات وبە کۆکردنەوەی هەموو هێزە جیاوازەکان دژی سیستەمیئاپارتاید” کە دەسە بگاتە خۆی توانی لەوێوەاڵتڕەنگە ڕوخاند، سیستەمی ، چاوەڕوانیەکان لەو پڕۆسەیە زۆر زۆرتر بوو، بەڵام ئەمە ئەزموونێکمان نیشان دەدا لەوەی چۆن هێزێکی دیاریکراو بە تایبەتی ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی گرنگترین دەتوانێ بێت ڕاستەقینەپێویستیەکانی ئەولەویەتی یان ، کۆمەڵگایەك بکاتە ئامانجێکی گشتی نوکی هەموو هێزەکان ڕوو بەرەو ئەو ئامانجە رابکێشێ، بەڵام ئەم هێزە لە کوردستان هەتا ئێستا پەیدا نەبووە.

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : ئایا لەکوردستان ئۆپۆزسیۆن بونی هەیە،ئەگەرنەبێت هۆکارچیە؟


ڕزگار عومەر : لەکوردستاندابەناو ئۆپۆزسیۆن” زۆرن،بەشی زۆریشیان لەهەمان چین و توێژی سیاسیی ئەوانەی دەسەڵاتدار دروستبوون.
ئەم هێزانە؛بە دەگمەن بەرنامەکانیان لە جەوهەری دا لەلایەن دەسەڵاتدارەکان جیا   دەبنەوە؛بنەما ئایدیۆلۆژییەکان هاوشێوەن،،ڕەخنەی پێکهاتەیی کەمیان هەیە لە گەندەڵی  چونکە ئەوان دژی سیستەمەکە نین ئەوان دژی سوکان بە دەستی سیستەمەکەن.


خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە دادپەروەری کۆمەاڵیەتی وەک چەمکێکی جیهانی کە دابەشکردنەوەو یەکسانی لەبەردەم یاساو بەهێزکردنی هاوڵاتیانی پەراوێز خراو دا لەخۆدەگرێت هەرگیز لەناوەندی ئەجێندای نە حکومەت و نە لەڕابردوو نە لە ئێستای ئۆپۆزسیۆندا نەبووە. 

تەنانەت هەندێک لەو  ئۆپۆزیسیۆنانە ئاوێنەیەکی مەیلی ئایدیۆلۆژی هاوشێوەی حەماس یان ئەردۆغانن،کەفۆکسێکی زۆر دەخەنە سەر سیاسەت و تۆخ کردنەوەیشوناسی ئایینییانناسیۆنالیسزمی پاشکۆ، کەدەکەونە پێش بۆ لەبار بردنی ئەرکی سەرەکی کە بریتیە لەسەر  پێویستیدادپەروەری ئابووری،دامەزراوەکردنی دیموکراسی یان ڕەهاتر لەو چەمکە “ئازادی”،مافی مرۆڤ.

 زۆرێک لەهێزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن لە بری ئەوەی وەکو “شۆرشگێڕ” یان بەلانی کەمی وەکو “ڕیفۆرمیست” ی جدی کار بکەن، دێن نەخشەکانی دەسەڵات  دووبارە دەکەنەوە.ئەوەی زیاترئەم دیمەنە سیاسیە ئاڵۆزتر دەکات،ئۆپۆزیسیۆن بەم حاڵەی خۆشیەوە یەکگرتوونییە:بەشێکیان بەدرێژایی میحوەرە جیۆپۆلەتیکییەکانی تورکیا،ئێران و عێراقدا بەشبوونە. ئەم وەلائە  دەرەکی یە توانای ئەوانی  بۆ کارکردن وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی ڕاستەقینەنەهێشتووە.

لێرەدا”چەواشەکاری”دەبێت ئەگەر بەتەواوی ئینکاری لەبوونی دەنگی تاك تاکی کەسایەتی یان هەندێك هێزی سیاسی پەراوێزخراوبکەین. کەسایەتی یە سەربەخۆکان و  چالاکوانان توێژەکانی ناو هەندێك لە حزبەکان یان بزوتنەوە سیاسیەکان بە باڵی لا وازی چەپیش لە کۆمەڵگادا بەڕاستی توخمەکانی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە بەرجەستەدەکەن، بەڵام وەکو میحوەرێکی یەکگرتوونا بەڵکو وەکو جەنگێکی پەرش و بڵا و کە ئامانجی گەورەی نیە.


نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز لەکوردستاندا حەتمییەکی  کولتووری نییە بەڵکو واقیعێکی بونیادی دروستکراوە.
لە سەرانسەری نموونە تەندروستەکانی جیهاندا،ئۆپۆزسیۆنی مانادار لەوشوێنەدابنیات نراوەکە دامەزراوەمەدەنییەکان و میدیای سەربەخۆ و بزووتنەوە بنەڕەتییەکان لێی
کۆدەبنەوە.

نموونە بۆ”بزووتنەوەی هاوپشتی لەپۆڵەندا “”  و بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان لەئەمریکا” و سەرهەڵدانی”پارتەسەربەخۆکان”لە ئەمریکای لاتین دا  دوایی نەمانی دیکتاتۆرییەتە میلتاریستەکان،نموونەی گەشەسەندنی ئۆپۆزسیۆنن لە”دەرەوەی”نوخبەی دەسەڵاتدار،کەڕەگو
ڕیشەی لەکۆمەڵگەی مەدەنی و لە فیکری سیاسی بەشێك لە هێزەکانی چەپدا سەریهەڵداوە.


کە واتە کێشەکە لە کوردستان  تەنیا”بوونی”یان”نەبوونی”حیزب ئۆپۆزسیۆنەکان نییە،بەڵکو ئەوەیە کە ئایا کۆمەڵگاد ەتوانێت لەو هەلومەرجە سەپێنراوەی دژی ئازادی بیروڕا و،ڕۆژنامەگەری،سەندیکا
سەربەخۆ،پەروەردەی مەدەنی، ڕێگا دابین بکات بۆ سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕ استەقینە؟

لێرەدا وەڵامە کە نە “بەڵێ”یە نە “نەخێرە”، بەڵکو ئەمە پێویستی بە ئۆپۆزسیۆنێکە لە مەعدەنێکی جیاواز، کاراکتەری مێژوویی خۆی لە ناسینی قۆناغ و لە گۆڕانکاری و لە دیاریکردنی  ئەولەویەتەکان    ئامانجە گەرورەکانی کۆمەڵگە دیاری بکات و هێزی کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکبخات، بە متمانەوە یەکەم جار ئەم ئۆپۆزسیۆنە فەیکە ڕاماڵێ و دواتر بێتەوە سەر نۆرەی دەسەڵات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.