لەشەڕێ نێوان دوو گوند کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

0

هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی /سەنگاو

 یەک شەممە 17\8\2025 دەگوترێت ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو گوندی سەر بە شارەدێی سەنگاوی سەربە قەزای چەمچەماڵ روویدا ، بەگوێرەی زانیارییەکان کوڕێکی تەمەن 20ساڵ بەنێوی ،، سەرهەنگ عەلـــی ،، کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەمەبەستی چارەسەرکردنی بریندارەکان و توێکاری بۆ تەرمەکە ، دوای ڕووداوەکە ،تەرمی کوژراوەکە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کراون لەچەمچەماڵ.

 

پۆلیسی شارەدێی سەنگاو بڵاوی كردۆتەوە، هۆکاری ئەو ڕوداوە تاوانکاریە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێشەی زەوی وزار لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندەکانی دولکە و هەنارەی سەروو لە شارەدێی سەنگاو ،بەو هۆیەوە کێشەکە گەورە دەبێت و تەشەنەدەکات بۆ تاوان سەردەکێشێت و کەسێک کوژرا و دوو کەسی تر برینداربوون.

دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنییەکان لەدوای هێڵکاری بۆ شوێنی ڕوداوی تاوانەکە، دۆسیەی کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.