لەدرێژەی بەناچاری ئاوارەبوندا لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ٥٠ هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە بەریتانیا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / بەریتانیا
بەپێی بەسەرچاوەی بڵاوکراوەکانی ناوخۆی بەریتانیا و بەرگریکارانی مافەکانی پەنابەران ومافەکانی مرۆڤ بە هۆی هەبونی جەنگ و کێشە وقەیرانەکانی وڵاتانەوە ،بەردەوام ئاوارەبوون و کۆچ کردن بۆ وڵاتێکی ئارام ودوور لەشەڕ لەزیادبونەدا یە ،لەگەڵ ئەوەی هەر یەکە لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام کۆبونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ وڵاتانی کە ڕێڕەوی کۆچی کۆچ بەرانە دەکەن بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە هاتنی زۆری کۆچ بەران بەڵام کۆچ وئاوارەیی هەر تەشەنەی دەسێنێت و کۆچ باران ڕێگە سەخت ودژوار وپڕ کێشەکان تاقی دەکەنەوە ئەگەرچی زۆرێک لەکۆچ بەران توشی ڕووی داوی خنکان و گیان لەدەستدان دەبن بەڵام ئاوارەیی وگەیشتن بە ئەوروپا و بەریتانیا درێژەی هەیە.
لەوکاتەوەی پارتی کرێکاران دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لەبەریتانیا لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا کراوە کە ڕێگری بکات لە چوونی کۆچ بەران بەئاودا بۆبەریتانیا بەڵام هاتنی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک زیادیی کردووە کە بەسەر کەناڵی ئینگلیزیدا .
بەپێی ئامارەکانی کە بڵاوکراوەتەوە دەزگای لوتکە: لە نێوان ٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ و ١١ی ئابی ٢٠٢٥، ٥٠ هەزار و ٢٧١ کەس لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە بە بەلەمی بچووکەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا کە لە باکووری فەرەنساوە ڕۆیشتوون، لەنێویاندا ٢٧ هەزار و ٢٩ کۆچبەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە کۆچیان کردووە،کەمبوونەوەی هاتنی گەشتەکان بۆ ئەوروپا لە کاتێکدا هاتنی گەشتەکان بۆ بەریتانیا بەردەوامە.
هەر بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە:لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢٧٧ کۆچبەر ڕزگار کران،هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئاب لە سێ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دەریایی لە کەناراوەکانی پاس دی کالای لە باکووری فەرەنسا، ١٦٦ کۆچبەر ڕزگارکران. کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیزی بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
