ئافرەتانی شاری کرکوک ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان بۆ دادگایکردنی تاوانبارانی دژ بە مافەکانی ئافرەتان ئەنجام دا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / کەرکوک
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥، سەرلەبەیانی خەڵکی ناڕازی کە پێک هاتبوون لە چالاکوانانی داکۆکیکار لە مافەکانی ئافرەتان هەڵسان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی لەناو شاری کەرکوک .

ئەنجامدانی ئەم خۆپیشاندانە لەدژی هەبوونی کردەوەی توندوتیژی و پێشێل کردنی مافەکانی ئافرەتان بەڕێوە چوو.

لەناو ناڕەزایەتییەکەدا چەندین وێنەی دکتۆر بان بەرزکرایەوە هەروەکو پشتیوانی و هاودەنگێک بۆ دۆسیەی دکتۆربان ،خەڵکی ناڕازی بەیەک دەنگ داوایی دەست بەجێ دادگاییکردن وسزادانی تاوانبارانی ئەو دۆسییە وسەرجەم تاوانبارانی بکوژی ژنانیان وکچان لەعێراق کرد.
