نا بۆ جێبەجێکردنی یاسای دژەئینسانی لە سێدارەدان ،نا بۆ لەسێدارە دانی شەریفە ،محەمەدی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران
بەپێی زانیارییەکان کە لەلایەن پارێزەرەوە بڵاوکراوەتەوە ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەسێدارەدانی شەریفەی پەسەندکردووە.
پارێزەری شەریفە_محەمەدی دەڵێت: “حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بووە بە بڕیارێکی کۆتایی”.

ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەر ڕوونیکردەوە: “لقی ٣٩ی دادگای باڵا کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشاندەوە، ئەمجارەیان سەرەڕای هەموو ئەو ناڕوونی و ناڕەزایەتیانەی کە ماونەتەوە، سزای لەسێدارەدانی شەریفەی پەسەندکردووە”.
هەبوونی ئەم جۆرە یاسایە دژە ئینسانی یە و نابێت ڕێگە بدرێت چیتر ئەم یاسا دژە بەشەرییە لەسەر هیچ جۆرە زیندانێک جێبەجێ بکرێت .
پێویستە بەتێکۆشانی ئینسانی و ئازادیخوازی جەماوەریانە لەناوخۆی ئێران و وڵاتانی دەرەوەی ئێران ویەکێتی ئەوروپا خۆپیشاندانی هەزاران کەسی بۆساز بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت چیتر یاسای لەسێدارەدان لەناوخۆی ئێران جێبەجێ بکرێت.