دەسەڵات بە ملیارەیا دۆلار لە ڕێگای میدیاکانەوە سەرف دەکات تا خەڵک بێ ئاگاو ناهۆشیار بکات لە بەرانبەر بەرژوەندیەکانی خۆی

0

سەبارەت بە ئاکام و  دەرئەنجام و هۆکاری سەرنەکەوتنی  ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان و بۆچی ناڕەزایەتی خەڵک ناتوانێت سەرکەوتوبێ لەهێنانەدی داواکارییە ڕەواکان و کاریگەری ئۆپۆزیسیۆنی پەڕڵەمانی بۆ سەر  ناڕەزایەتییەکان . لە ئەم هەفتەیەدا ، بەڕێز سەردار عبداللە حەمە وەڵامی ئەم دۆسییەمان دەداتەوە .

ئامادەکردنی /ئاوات ڕەسوڵ 

سەردار عەبدوڵا حەمە  : سەرەتا سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە کە بە منتان دا تا ڕاو بۆ چوونی خۆم لەم بارەوە دەڕبڕم . ئەوەی بۆ چی ناڕەزایەتیەکان سەرکەرکەوتوو نابێ لە کوردستانا هۆکاری زۆرە بەڵام هۆکاری سەرەکی ناڕێکخراو بوونی خەڵکە لە نارەزاییەکاندایە . چونکە خەڵک ئەگەر ڕێکخراو بێ بەسەر هۆکارەکانی تریشدا زاڵ دەبێ وەک ئەوەی ناڕەزایەتیەکان سەراسەری بکاتەوە کە تا ئێستا لە چواچێوەیەکی دیاریکراودا ماوەتەوە وسەراسەری نەبوەتەوە یا وەک ئەوەی ڕێکخراو دەتوانێ خەڵکی هۆ شیار بکاتەوە و ڕیزی نارەزایتیەکان لە چەند کەس وسەدان و کەسی بگۆڕێ بۆ ڕیزی ملیۆنی بۆیە رێکخراو بوون مەرجی سەرکەوتنی نارەزایەتیەکانە.

 

بەڵام بۆ چی ئەمە نایەتە دی ؟ یا خود بەشێوەیەکی کەم دەبینرێ لە ئێستای کوردستاندا ؟ هۆکار زۆرە یەکێ لەوانە دەسەڵاتە .

 

دەسەڵات هەوڵ ئەدات خەڵک پرژو بڵاو بکات هەرگیز یەک نەگرێ چونکە یەکگرتوو بوونی خەڵک بەرژوەندیەکانی وتەنانەت دەسەڵاتەکەیشی دەخاتە مەترسیەوە بۆیە خەڵکیان کڕیوەبە مووچەیەکی کەم ئەوەی پێ دەووترێ بن دیوار.

 

ئەنجا دەسەڵات بە ملیارەیا دۆلار لە ڕێگای میدیاکانەوە سەرف دەکات تا خەڵک بێ ئاگاو ناهۆشیار بکات لە بەرانبەر بەرژوەندیەکانی خۆی . خەڵک دەخاتە چاوەروانیەکی نادیارەوە بە وەعدە وبەڵێنی درۆوە. هەروەها دەسەڵات هێزێکی میلیشیای زەبەڵاحی لە بێکاران دروست کردوە .

 

دەسەڵات ئەمانە هەمووی بۆیە دەکا بۆ ئەوەی دووریان بخاتەوە لە ڕیکخراو بوون لە ناڕەەزایەتی و تەنانەت بیانکات بە گژ ناڕەزایەتیەکانا . جگە لەدەسەڵات ئۆپزسیۆنی پەرلەمانیش نایەوێ خەڵک ڕێکخراو بێت چونکە ئەگەر خەڵک ڕێکخراو بێت بەرژوەندی ئەوانیش دەکەوێتە مەترسیەوە وەک ئەوەی ئەوان ناتوانن بچنە پەرلەمانەوە و سات وسەودا بکەن و لەداهاتی ووڵات بەهرەمەند بن .

 

ئەم ئۆپزسیۆنە بۆ ئەجێندای دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەو جیهان کار دەکەن کە بەرژوەندیان لە یەکگرتوو بوونی خەڵکی کوردستاندا نیە. کە تەنانەت بەشێکیان ئایدیۆلۆجیانە کار لە سەر ئەوە ئەکەن خەڵک ڕێکخراو نەبێ تەنها لەدەوری خۆیان بێت بۆ ئەجێندای خۆیان نەک بۆ ئەجێندای خەڵک. هۆکارێکی تر نەبوونی هێزێکی شۆرشگێری بەهێزی چینی کرێکار وکۆمۆنیستە .

دیارە من ناڵێم هیچ شتێکی لەم جۆرە نیە ، هەیە بەڵام بێ هێزە لە بەراوورد بەو هەموو دوژمنە زەبەلاحەی چینی بۆرژوازی . بە بڕوای من ئەو هێزەش حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریە کە چەندین زەربەی گەورەی خواردووە بەدەست ئەم دوژمنە گەورانەیەوە بۆ ئەوەی لە ناوببرێ .

سەرەڕای ئەمانەش ئەم حیزبە لە ناونەبرا بەڵام بێ هێزیان کرد وە ئێستایش لەهەوڵی خۆ بەهێز کردنەوەدایە . بۆ ڕێکخراوبوونی خەڵک بەهێز بوونی ئەم حیزبەش پێویستە. بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بەهێز کردنی ئەم حیزبە پێویستە.

 

دەبێ کرێکاران و زەحمەتکێشان و کۆمۆنیستەکان هەموویان بەهێز بوونی ئەم حیزبەیان بۆ گرنگ بێت و کاری لەسەر بکەن .

چونکە بە بێ حیزبی سیاسی پێشڕەو نەخەڵک دەتوانێ ڕێکخراو بێ و هۆشیار بێت نە ناڕەزاتیەکانیشی بەسەرکەوتن دەگات . سوپاس بۆ ماڵپەڕی ئەلتەرناتیڤی شورایی بەڕێزیش.

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.