دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر ودز بە ملهوڕییەکانیان درێژە بە مانەوەی دەسەڵاتیان دەدەن بەڵام ناتوانن بەردەوام بن!

ئاوات ڕەسوڵ
دەسەڵاتدارانی چەوسێنەرن هەمیشە ڕیسوا وشەرمەزاری خەڵکن بە کردەوە ملهوڕییەکانیان درێژە بەمانەوەی دەسەڵاتیان دەدەن،هەرگیز باوەڕیان بە جێبەجێکردنی یاسایەک نییە کە سودی بۆ تەواوی کۆمەڵگە هەبێ !
لەساڵی ١٩٩١ وە پارتی ویەکێتی لەباشوری کوردستان دەسەڵاتدارن کام هەنگاوەیان جێبەجێ کردوە کە لەسودو بەرژەوەندی خەڵک بێت؟ ئەوان کەلەدوایی دەنگدانی یەکەم کابینەی پەڕلەمان کەحکومەتیان دامەزراند هەستان دوو وەزارەتیان دامەزاراند کە یەکیان وەزارەتی ناوخۆ و ئەوی تریان وەزارەتی پێشمەرگە هەر ئەمە پێچەوانەی بەرژەوەندی وسودی خەڵک و دامەزراوەی ئیدارەدانی شارەستانی بوو .
ئەگەر وەزارەتی ناوخۆت هەبێت ئەی وەزارەتی پێشمەرگەت بۆچی یە ؟ ئەی لەوە وێرانتریش هەر حیزبە چەندین گروپی چەکداری لەژێرناوی پێشمەرگە بۆچی یە؟!
ئێ دیارە ئەمانە ئامانجیان بنیاتنانی دامەزراوەیی شارەستانی ومەدەنی وئیدارەدانێکی سەردەمی دیموکراسی ومەدەنی نەبووە و نییە بۆیە هەروەک ڕابوردویان هەر حیزبەیان دەیان گروپی چەکداری شێوازی مافیای دامەزراندووە بۆ دەست بەسەرداگرتنی موڵکی گشتی و گومرگ و بیرە نەوت وشوێنە ستراتیژییە ئابورییەکان !
هەر بەهۆی ملهوڕی حیزبایەتی وخێڵایەتیانەوە شەڕی ناخۆیان لەنێوان حیزبەکاندا ساز کرد کە چەند هەزار گەنج بوونە قوربانی و کەم ئەندام کران و یاخود خۆیان بێ سەروشوێنیان کردن ودیلی یەکتریان لەشاخ ودۆڵەکاندا شاردەوە هەتائێستاش دایکان وباوکیان چاوەڕوانی ئاشکراکردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنکراوانی شەڕی نێوان حیزبەکانن .
تائێستاش نەک یەک هێزی نیشتمانیان پێک نەهێنا بەڵکو لەوە کوشندەتریش هێزو گروپی چەکداری تریان دامەزراند بۆ ملهوڕییەکانیان .
چەندەهاساڵە کێن ئەوانەی تاوانبارن لەکوشتن ودزی وگەندەڵی و بێ مافی و سەرکوتکردن وچەوسانەوەی خەڵک ؟!
دەبا زیندانی بکەن لەبەرئەوەی ٣٤ساڵە پارەی نەوت و گۆمرگەکانی کوردستان دەدزێ و خەڵکیش بێ موچە دەکات و ڕۆژنامەنووس وئازادیخوازان زیندانی دەکات وتیرۆر دەکات .
بەنەفرەت بن بۆخۆتان و سیستەم ودەسەڵاتێک کە بەو جۆرە ئازاری خەڵک دەدەن بێ باکن لەچەوسانەوەی،
مرۆڤ کە تاوانبار بێ بەئاشکرا پێویستەدادگای بکرێ وسزابدرێت نەک وەک ئەوەی بەهەزاران ژن و ڕۆژنامەنوس وئازادیخواز لەژێرسایەی ئەم دەسەڵاتەدا تیرۆرکرا وکوژرا بەڵام هیچ یەکێک نەمان بینی سزابدرێت ودادگایی بکرێت بۆیە تاوان وژن کوشتن هەر لەزیادبووندایە .
کرێکارێک کەم ترین هەڵەبکات بەزۆر ڕاپێچی دادگایی دەکەن و سزای قورسی دەدەن بەڵام چەندەها بەرپرسی پارتی ویەکێتی چەندەها تاوانی وەک دەست بەسەر داگرتنی موڵکی گشتی و گەندەڵی ودزییان ئەنجامداوە یاخود تۆمەتبارن بەئەنجامدانی کوشتنی ڕۆژنامەنوس و خۆپیشاندەران و ئازادیخوازانی ڕەخنەگر لەدەسەڵات بەڵام هیچیان نەچوونە بەردەم دادگا وسزا نەدران .
گرتنی شاسوار جێگەی سەر سوڕمان نییە چونکە ئەگەر بەشداربووبێت لە ئەنجامدانی هەر تاوانێکی دزی وساختەچێتی و فێڵێک ئەوا بەدڵنیایی بەهۆی کارئاسانی و چاوپۆشینی بەرپرسانی هەمان جۆر دەسەڵاتەوەیە کە توانیوێتی سامان پارەی زۆر کۆبکاتەوە بەقەولی دەسەڵات پارەی خەڵک بێت .
گاڵتەجاڕییەکەش ئەوەیە ئەوسکاڵای لەسەر شاسوار تۆمارکراوە لەساڵی٢٠١٩ بەڵام لەساڵی٢٠٢٥لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقدا چەند ڕۆژێکی ماوە دەستگیری دەکەن ئەمەش دیارە چەواشەکاری وناڕەوایە دەبێ شەرمەزبکرێن.
یاسا ودادوەری خۆی وەک خواردن نییە کە هەرکاتێک ئارزەووت کرد گەرمی بکەیتەوە بۆ خواردن ،خواردن هەرجارێک گەرم بکرێتەوە دەخورێت وتامی هەیە ،ئەوەی شاسوار عبدالواحید ئەوا چەندین جار گەرم دەکرێتەوە کاتەکەش ڕێک کاتی هەڵبژاردن یان هەبوونی ناڕەزایەتی جەماوەری !
سازکردنی ئەم جۆرە شانۆیانە ڕیسوابوونی دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەر زیاتر نیشان دەدات ئیتر بەسە دەست هەڵبگرن لەم جۆرە کردەوەیە نائینسانیانە .
هەرکاتێک دزو مرۆڤ کوژەکانی دەسەڵاتان دادگایی کرد ئەوکات کارەکەتان ڕەوایە بەڵام ئێستا نا زۆریش ناڕەوایە مەحکومە.
ئێوەی دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر فێرن بە چەکداریی زۆرەوە هەڵدەکوتنە سەر نەیار و ڕەخنەگرەکانتان هەتا سڵ لە وانەش ناکەنەوە کە پێشتر هاو ئاواز و لەهەمان سەنگەری خۆتاندابوون بەڵام بەهۆی ململانێی بەرژەوەندییەکانەوە ئیستا کەمێک جیاواترن لەخۆتان ڕەخنەتان لێ دەگرن بەڵام ئێوە ملهوڕانە بەچەکدارەوە هەڵیان دەکوتنە سەر و تۆمەتیان بۆساز دەکەن .
کەبزوتنەوەی گۆڕان دامەزرا لەکاتێکدا نۆشیروان مستەفا سەرۆکی ئەم بزوتنەوەیە چەندەهاڵ جێگری مام جەلال بوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بەڵام هەرچی لایەن گری ئەو بزوتنەوەیەبوو لەناو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دوورتان خستنەوە و موچەو پارەکانتان لێ بڕێن ،ئەمە لەکام کۆمەڵگەیەکدا ڕوودەدات کە کەمێک حکومەتەکەی مەدەنی وشارەستانی ودیموکراسی بێت !
ئێمە وەک باوەڕبوون بە هەبوونی تێکۆشانی بزوتنەوەیەکی جەماوەری کەهەڵگری پەیامی ئینسانی وئازادیخوازی یە کە ئەویش بزوتنەوەی هاوپشتی ئیدارەدانی شورایی ، لەو کاتەوە ئێوەی پارتی ویەکێتی زۆر باش دەناسین کە لەساڵی ١٩٩١ وە زۆر دڕندانە ودژە ئینسانیانە هێرشتان کردە سەر بزوتنەوەی شوراکانی کوردستان کەئەم بزوتنەوەیە بەتەواوی بزوتنەوەیەکی ئینسانی وئازادیخوازی بوو کەچەندین تێکۆشەری ئینساندۆست وئازادیخوازو یەکسانیخوازتان کردە قوربانی و بەزۆرەملێی چەکداریتان پاشکەشەتان بەم بزوتنەوەئینسانییە کرد لەکوردستان.
دواتر کورەی دڕەندایەتیان گەرم تر و دژەئینسانی تر تەشەنەپێدا بە تیرۆرکردنی هەڵسوراوانی تێکۆشەری کۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازان ئەوانیش ڕەوف ئاکرێ ی و ڕێناس و مامۆستا سەڵاح و محمد حلاق و هاوڕێکانی و چەندەها و چەندەهای تر لەئازادیخوازانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وتورکیا وسوریا کە لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئێوەدا تیرۆرکران بەڵام بکوژانی کەسیان لەدادگاکان سزا نەدران !
هەر بۆیە باشترە پێش ئەوەی شاسوار دادگایی بکەن بڕۆ ن بکۆژانی ١٧ی شوباشت و بکوژانی بەکر علی شاعیر و سەردەشت عوسمان و کاوە و ویداد و قابیل وشاپورو بکوژانی پێنچ تێکۆشەرەکەی کۆمۆنیستی کرێکاری دادگایی بکەن وبڕۆن پارە دزراوەکانی خەڵک بۆ خەڵک بگێرنەوە ڕیفۆرم وچاکسازی ویاساکان لەخۆتانەوە دەست پێ بکەن ئیتر خەڵک وشیارە باوەڕتان پێ ناکات .