کوڕێک لەناوئۆتۆمبێلەکەیدا فیشەکێکی لەسەری خۆیدا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورای/هەولێر

 

لە دوانیوەرۆی ڕۆژی پێنج شەممە، لەبەرواری 14\8\2025 لە ناوجەرگەی شاری هەولێر، لە ناوچەیەکی غەوغاو پڕلە خەڵک، لە نزیک پارکێکی گەشتیاری کوڕێک لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکەی خۆیدا لەجۆری مێرسیدس ، فیشەکێک لەخۆی دەدات .

دەگوترێت ، ئەو کوڕە گەنجە ناوی (دڵدار) بووەو ڕوداوەکەی بەچەکی جۆری دەمانچە ئەنجامداوە. هەروەها ، فیشەکەکەی لە ژێرچەناگەی خۆی داوەولە خوار ناوچاوانی دەری کردوە ،بەڵام مێشکی نەگرتوە.

هەروەها دەشگوترێت لەوناوچەیە کەس گوێی لە دەنگی تەقاندنی فیشەک نەبوەو فیشەکەکە لە سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی دەری کردوە. هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن لەدوای ڕوداوەکە خەڵک لایەنی پەیوەندی داریان ئاگادارکردۆتەوەو دوای کەمێک لە ڕودانی ئەو تاوانە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەڵام دەشگوترێت ئەوکوڕە گیانی لەدەستنەداوە بەڵام تەندروستی ناجێگیرە. لە سەر ئەو ڕوداوە تائێستا نەزاندراوە کە پۆلیسی هەولێر هیچ ڕونکردنەوەی دابێت لەسەر هۆکارو ئەرئەنجامەکانی ئەوڕووداوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.