لەقەزای شێخان 3کەس گیانیان لەدەستدا،2کەسیش ژەهراوی بون
ئەلتەرناتیڤی شورای /شێخان
له كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی تانكییه‌كی گازدا لە قەزای شێخان پێنج كه‌س ژەهراوی بوون ، لەبەر ، تووشبونیان بە ته‌نگه‌نه‌فه‌سی توند سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

زاندراوە کە لە شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی لەبەرواری 14ی ئابی 2025،لەقەزای شێخان پێنج كه‌س ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن ویستویانە تانكییە بارهەڵگرەکەیان لە گازوایل پاك بكەنه‌وه ،به‌ڵام تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و نه‌یانتوانیوه خۆیان لەناو عەمباری تانکیەکە ڕزگار بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.

هەروەها ئەوەش زاندراوە “ئه‌و سێ كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوو كه‌سیان كوڕ‌و باوک بوون ئه‌وەی تریان لەبنەماڵەی دوو مردوەکانە بەڵام خزمی نزیكیانه و بۆ پاککردنەوەی تانکیەگازەکەو شۆردنی هاوکاری کردون.
له‌دوای ڕوداوەکە ئەو سێ ته‌رمه‌یان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردون. هەروەها، دوو كه‌سه ژەهراوی بووەكه‌ی تر كه دۆخی ته‌ندرووستیان بەتەواوی تێک چووبوو بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌وه‌و لەلایەن پۆلیس دۆسیە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكردووه.