کچێک لەئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا گوللەبارانکراوکوژرا

0

عمرچاوشین/ ئەلتەرناتیڤی شورای/ ناحیەی تەق تەق

 

هەموان خەریکی دڵخۆشی وشایی بوون لەئاهەنگی دوو دەزگیراندا بەڵام لە پڕ کەشی خۆشی تێکچوو بوو بە شین و گریان. دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لەبەرواری 15\8\2025 لەناحیەی تەق تەق سەربەقەزای کۆیە، لە پارکی سایەی گەشتیاری لەئاهەنگی دوو دەزگیراندا لە پڕ کوڕێک بە چەکی جۆری دەمانچە هەڵدەکوتێتەسەر کچێکی تەمەن 19 ساڵ بەنێوی (ئەوین ٲحمد) چەند فیشەکێکی لێدەدات و دەیکوژێت.

لەسەر ئەم ڕوداوەتاوانکاریە زاندراوە کە ، لەدوای ڕوداوەکە لەلایەن پۆلیسی ناحیەی تەق تەق تاوان بار بەماددەی 406 ــ 31 لەیاسای سزادانی عیراقی دەزگیر کراوە ، هەروەها زاندراویشە کە هۆکاری تاوانەکە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە تاوانبار داوای هاوسەرگیری لە کچەکوژراوەکە کردوە، بەڵام ئەمادەنەبوەشوی پێبکات . لەدوای ڕوداوەکە تەرمەکەی دەگواسترێتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری لە قەزای کۆیە،دواتر دۆسیە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.