ڕێکەوتنی نوێی نێوان سوریا و تورکیا ، حکومەتی تورکیا هاوکاری سەربازی سوریا دەکات !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ئەم ساڵ چەندین دانیشتن لەنێوان حکومەتی سوریا وتورکیا ئەنجامدراوە   ،احمد شەرع سەرۆکی حکومەتی سوریا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا و ڕەجەب تەیب ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا بەجیا کۆبۆتەوە  ، ئەم جارەش ڕێکەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوو وڵات وژۆکرا.

*وه زاره تی به ڕگری تورکیا ڕایگه یاند که ئه نکه ڕه به پێی ڕێککه وتنی نوێی هاریکاری به ڕگری،بە  چه ک و که ڕه سته ی سه ڕبازی و پاڵپشتی لۆجستی به سووریا ده دات.

 

*ئەم ڕێککەوتنە ڕۆژی چوارشەممە لە نێوان وەزیری بەرگری تورکیا یاشار گولەر و هاوتا سورییەکەی، مەرحەف ئەبو قەسرە واژۆ کراوە و مەشقی سەربازی و ڕاوێژکاری لەخۆدەگرێت.

*سوریا مانگی ڕابردوو دوای توندوتیژی و ململانێی تائیفی کە ئیسرائیلیشی تێدابوو، داوای هاوکاری بەرگریی لە تورکیا کرد.

*ڕێککەوتنە نوێیەکە بریتییە لە گواستنەوەی ئەزموون و دابینکردنی چەک و سیستەمی چەک و کەرەستەی لۆجستی بۆ بەهێزکردنی هێزی بەرگری سوریا.

*تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی کاتی سوریا دەکات کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن میلیشیا ئیسلامییەکانی سەر بە ئەنقەرە پێکهاتووە.

*هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە ئیسرائیل و هێزە کوردییەکان کرد ئەو کارانە ڕابگرن کە مەترسی لەسەر سەقامگیری سوریا دروست دەکەن.

*دوای لادانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمدا، حکومەتی کاتی سوریا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی دەبێتەوە لە گەڕاندنەوەی ڕێکوپێکی و چاککردنەوەی کاریگەرییەکانی شەڕی ناوخۆی ١٤ ساڵە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.