لە دووکان ژنێک وپیاوێک کوژران
عمرچاوشین/ ئەلتەرناتیڤی شورای / دوکان
کاتژمێر3:30خــولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 4شەممە 13\8\2025لەگوندی قەمچوغەی سەروو، سەربەقەزای دووکان، ژنێکی لەدایک بووی ساڵی 2002 بەناوی (تاراعلی محمد ) کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووەو دایکی یەک منداڵ بوو لەلایەن هاوسەری پێشوی کەلێی جیاببۆوە بە چەکی جۆری دەمانچە بەچوار فیشەک کوژرا.

دواتر میوانێکی ماڵی خەزوری پێشوی کوشت بەناوی (ئاری تۆفیق)،کەخاڵۆزای ژنە کوژراوەکە بووەو لەپاشان سێ کەسی تری ماڵەکەی بریندارکردون ،یەکێک لەبریندارەکان کچی خۆیەتی و ئەوانی تر خەسوو ،ژن برایەکی بوون ، دواتر بەمەبەستی خۆکوشتن بەدەمانچەی بەکارهاتوو فیشەکێکی لەسەری خۆیداوەو بەبرینداری ڕایکردۆتە کۆڵان بە دوای ژنە بریندارەکەیدا هەردوکیان لاشەی لە خوێن خەڵتان بوودا هەڵگیراونەوە .

زاندراوە کە بریندارەکان لەنەخۆشخانەی شارلە سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکدان و تەرمەکان لە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی توێکاریان بۆکراوە. لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە هەروەها دەگوترێت ،کێشەکەیان ڕاستە کۆمەڵایەتی بووە بەڵام هۆکاری سەرەکی جیابونەوەی ژنەکە بووە لە پیاوەکەو تەندروستی تەقەکەری بکوژ ناجێگیرەو لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

بەپێی ووتەی سەرچاوەکان ئەوپیاوە تەقەکەرە پێشتر لەهاوسەرەکەی جیابۆتەوەو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە ،بە ماتۆڕسکیلێک هاتوەو بەچەکی جۆری دەمانچە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزوری پێشوی و هەرچی لەماڵەکەدابووە تەقەی لێکردون.