حزبی شیوعی شێوازی دەستگیركردنى سەرۆکی نەوەی نوێ ڕەتدەكاتەوەو داوای ئازادكردنی دەكات

0
لێدوانێک لە مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانەوە
لە بارەی دەستگیركردنی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێزیكی پۆلیسی سلێمانی لە ماڵەكەی خۆیدا شاسوار عبدالواحد دەستگیردەكەن و دوای چەند كاتژمێرێك وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسییدا ڕایگەیاند كە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان لەسەر بریاری دادگا دەسگیركردووە.
لە كاتێكدا كە شاسوار عبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەیەكەو بەشدارە لە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراقدا و ئەندامی پەرلەمانی ھەیە نەدەبوو بەو شێوەیە ھەڵسو كەوتی لەگەڵدا بكرێت، بەھێز و بە چەكدار دەستبەسەر بکرێت و زیندانی بكرێت .
حزبی شیوعی كوردستان ، كەھێزێكی دیموكراسی و داكۆكیکاری سەروەری یاساییەو جەخت دەكاتەوە و داواكارە دامەزراوە یاساییەكان و ھێزە ئەمنییەكان ، ھەڵسوكەوتیان لەگەڵ ھەموو لایەنەكان و ھاوڵاتیاندا یەكسان و دووربێت لەكاردانەوەو ململانێی جیاوازی سیاسی لە كاتێكدا ئەوەی ڕوویداوە دەربارەی شاسوار عەبدولواحد داوایەك بووە لە ساڵی ٢٠١٩ تۆمار كراوەو لە ئێستادا دادگایی دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت كە ھاوكاتە لەگەڵ پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
حزبی شیوعی کوردستان شێوازی گرتنی سەرۆکی نەوەی نوێ بەو شێوەیە ڕەتدەكاتەوەو داوای ئازادكردنی دەكات چونكە شێوازو كاتی گرتنەكە وا نیشاندەدات کە دامەزراوەی دادوەری و جێبەجێکار لە ھەرێمی كوردستان و لەململانێی سیاسیدا دەستێوەردان بکات، کە خوازیارین ئەم دامەزراوانە دووربخرێنەوە لە ململانێی سیاسی.
مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان
هەولێر
١٣ی ئابی ٢٠٢٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.