بەهۆی بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکانەوە ڕێگەی نێوان هەولێر-موسڵیان داخرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / خەبات
لە درێژەی بەردەوام بونی ناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی کوردستان دژ بەپێنەدانی موچە وهەقدەستەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا وئاو و نەبوونی پێداویستی یەکانی تەندروستی وژیانێکی ئاسودەدا .
ئەوا ئەمڕۆ چوار شەممە، هاوڵاتیان و شۆفێرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە قەزای شاری خەبات بە ئەنجامدانی ناڕەزایەتی ڕێگەی نێوان هەولێر-موسڵیان داخست.

بەپێی زانیارییەکان کە بەماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە ، ناڕەزایەتی شۆفێری تانکەرەکان هۆکارە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە لە پاڵاوگەکانی سنوورەکە تەنها ڕێگا بە کارکردنی ئەو تانکەرانە دەدرێت کە شۆفێرەکانیان خەڵکی وڵاتی تورکیا و ئێرانن، بەڵام ڕێگری لە شۆفێرانی دانیشتووانی سنوورەکە دەکرێت لەو پاڵاوگەکاندا کاربکەن لەکاتێکدا هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە مافی خۆیانە لەو شوێنەدا کاریان پێبدرێت.