گرتنی وڕفاندنی شاسوار عەبدوالواحید بە توندی مەحکوم دەکەین!!
ئەمڕۆ سێ شەممە نەوەی نوێ ڕایەگەیاند کە سەرۆکی جوڵانەوەکەیان شاسوار عەبدولاواحد لەلایەن هێزێکی دەمامکداری یەکێتیەوە دەسگیر کراوەو بۆ شوێنێكی نادیار براوە،

بەبی ئەوەی هیچ ئاگادراکردنەوەی دادگایی ڕوو بەڕوو کرابێتەوە یان ئاگادرکردنەوەیەکی دادگای هەبێ.
بەپیی قسەکانی سروە عەبدالواحد قسەکەری فراکسیونی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ” هێزەكە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانیە و لەلایەن مەسرور بارزانیەوە ئەمریان پێكراوە و لە ماڵەكەی خۆی بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە”.
سەرەڕای ئەوەی دوای ئەوەی هەڵیان کوتاوەتە سەر شاسوار عەبدوالواحد وگرتنی لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە، چەند دۆسیەیەکی کۆنیان بۆ دەمەزەردکردوەتەوە و هێناویانەتە سۆ. بەڵام هەموو زانیاریەکان ئەوە پێشان دەدەن کە ئەمە دۆسیە دروستکردنە،
بەڵام ئەمە مەسەلەیەکی سیاسیە. پێش ماوەیەک هەڕەشە وگرتنی ماموستایانی ناڕازی بۆ ڕێگرتن لە خۆپێشاندان بەهەمان ئاقاردا برا. گرتنی کەسایەتیە سیاسیەکان و ڕفاندنیان دژایەتی کردنی بێ پەردەی ئازادی چالاکی سیاسی و ئازادی سیاسیە.
هەروەها ڕفاندن و هەلکوتانە سەر ماڵان، چاوسورکردنەوە لەچالاکەوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە گرتن و ڕفاندن سونەت و کار و کردەوەی باندە میلیشیاتیەکانە، نیشانەی ئەوەیە ئەمانە خۆیان حکومەت و دام و دەزگای حکومەتی و دادگا و یاسا هەموو دەزگا مەدەنی و حکومیەکان لە ژێر پێ دەنێن.
قەیەرانەکانی کوردستان، چی ئابوری چی کۆمەڵایەتی و چی خزمەتگوزاری یەکێتی و پارتی لێی بەرپرسیارن و نەدانی موچە وهەژاری و بێکاری کۆچی خەڵک دەیان دەرد وبەڵای خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی ڕاستەو ڕاسی ئەم دوو هێزەیە، ناڕەزایەتیەکانی خەڵک شەپۆلدەدات لەبەرامبەریاندا، بەسەرکوتی ئازادی سیاسی و هەڵکوتانە سەر چالاکەوانانی سیاسی وکۆمەڵایەتی نە چارەسەر دەبێ نە دەتوانن خەڵک پێ خەفەبکەن.
ئێمە گرتن و ڕفاندنی شاسوار عەبدولواحد سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەتوندی شەرمەزار و مەحکوم دەکەین، داوادەکەین دەسبەجێ شوێنی گرتنەکەی ئاشکرا بکرێت و ئازاد بکرێت.
ئەگەر هەر مەسەلەیەک و شکایەتێک لە شاسوار عەبدوالواحد هەیە دبێ ڕوو بەڕووی دادگایکی ئاشکرا و ڕوون بکرێتەوە و بە ڕێکاری یاسای لە دادگا. دەبی ئازادی سیاسی و ئازادی چالاکی سیاسی و ئازادی دەربڕین بە ڕەسمی بناسرێت و هیچ لایەن و کەس و دام ودەزاگایەکی حکومی و غەیرە حکومەتی بۆی نیە ئەم ئازادیانە پێشێل بکات.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٢ ئەیلول ٢٠٢٥
Awat