دەسەڵاتدارانی کوردستان و حاکمە گوێ لەمستەکەیان تاوانبارن یان چالاکانی مەدەنی؟!

0

ئەزیزان :سەبارەت بەئازادی ڕادەربڕین ودادگای کردنی چالاکوانانی ڕۆژنامەنووس وسیاسی ومەدەنی لەکوردستان.وەکو ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی،بەچەند بەشێک ڕاو سەرنجی هەڵسوڕاوانی کرێکاری وسیاسی وڕۆژنامەنووس ونوسەر وچالاکوانانی مەدەنی وهونەرمەند وڕۆشنیروشاعیر خەڵکی ناڕازی دژ بە سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین وەردەگرین لێرە بڵاوی دەکەینەوە.

ئازادی ڕادەربڕین بەگشتی لەکوردستان و دادگایی کردنی ڕۆژنامەنووس وچالاکوانی بادینان

کاوە نادر قادر چالاکوانی سیاسی:

دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان دەوڵەتداری لێک جودا ناکەنەوە لەگەڵ حزبایەتی و بنەماڵەیی ، کاتێ دەوڵەتیان تەنیا بۆ خڕکردنەوەی سەرمایە دانا و سسەرمایەی سیاسیشیان خستە خزمەتی کۆکردنەوەی پارە مانایەک بۆ ئەرک و مافی هاوڵاتیان نامێنێ ، ئیشکالیەتیان هەیە لە مافی هاوڵاتیبوون و گوێڕایەلی بوون، بەڕای ئەوان دەسەڵات بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگەیە وئەوان لەجیاتی هەموو کورد بیردەکەنەوە و کەسی دیکە بۆی نییە لەدەرەوەی بازنەی ئەوان بیر بکاتەوە، مافیش هەندە هەیە کە ئەوان بە مەکرەمەو مەرحمەت بە خەڵکی دەیدەن ، بۆیە رەخنەو ئازادی بێ مانا دەمێنێ لەنێو ئەو عەقلیەتەی کە تا ئێستا بە عەقلی دەورانی شەڕی سارد بیر دەکاتەوەو رەخنەگرتن دەبێتە بەشیک لە خیانەت و کاری تێکدەرانەو تابووری پێنجەم و تیرۆریست !!؟، هەر بۆیە ئەوەی لە ١٥ی ئەو مانگە لەدادگای هەولێر بڕیار لەسەر ئەو پینج چالاکوانەی بادینان درا، بڕیارێکی سیاسی بوو، بۆ رازیکردنی دەسەڵاتی سیاسی دەرچوو!!؟ ، لە کاتێکدا بەدەیان ئەنفالچی، پۆست و پایەی گرنگیان پێ بەخشراوەو ئەو سەرۆک عەشیرەتە عارەبەی کە هەڕەشە لە گوندی پەڵکانەی ناوچەی کەندێناوە دەکا بە دڵی خۆی تەڕاتێن لە هەوڵێر دەکاو چەندین ئۆفیسی موخابەراتی وڵاتانی داگیرکەر وەجودیان هەیە ودەیان کەسی بەعسی تاوانبار لەهەولێر نیشتەجێکراون ، کەچی کەسانێکی دڵسۆز رەخنەگر کە لە هەوڵی چاکردنی دەسەڵاتدان ، یان تیرۆریان دەکرێن بەشێوەی فیزیکی وەک لەساڵی ١٩٩٣ کە سەرکردەی ماندونەناس و تێکۆشەری گەلەکەمان (رەئوف ئاکرەیی) بووە سەرقافلەی شەهیدانی ئەو زنجیرە تیرۆرانەی کە لە بادینان کران ” فرانسیس و ئەبونەسیرو ریناسی زەحمەتکێشان” و(محمەد حەلاق، علی بۆسکانی) لە سلێمانی ، سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی لە کەرکوک لە دوای روخانی رأیمی بەعس …..، یاخۆد تۆمەتبارکردنیان بە تیرۆریست و کاری تێکدەرانە ، تیرۆری کەسایەتیان دەکرێ ، لە راستیدا ئازادی سیاسی و رۆژنامەگەری لە باشووردا کەوتۆتە حاڵەتێکی زۆر مەترسیدار، پێویستە بە جدی هەڵوەستەی لەسەری بکرێت.

سالار سابیر :ئازادی رادەربڕێن ئەمرۆ لە کوردستان لە ژێر ھەرەشەیەکی توندو مەترسیدار دایە لە ھەردوو زۆن بە جیاوازیەکی کەمەوە . ئازادیەکان بەھوو جۆرێک لەژێر حاکمیەتی پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئاستکی دیاریکراو لەژێر زەبرو زەنگ و مەترسیدایە ئەمە بەو مانایە نایەت لای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھیچ پێ شێل کاریەک ناکرێ لەکەم رێپێوان و نارەزایەتیدا ھەیە رۆژ نامەنوسان و چالاکوانان نەگیرێن و زیندانی نەکرێن کەلو پەلی کامێراکانیان نەشکێنرێ کەناڵەکانیش نەسوتێنرێ و دانەخرێ . بەڵام بابەتەکەمان لەسەر دەربرینی نارەزایەتیەکانی چەند مانگ لەمەوە بەری بادینانە ، کۆمەڵێک رۆژ نامە نووس و چالاکوانی ئەو دەڤەرە لەسەر دواکەوتنی موچەکانیان و لێبرێنی گلدانەوەی ٢١/ یان نارەزایەتیان دەر بڕی بەشێوەیەکی ھێمنانە . دەسەڵات بەتایبەتی پارتی لە بادینان لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵە ئازادی خوازەدا بەشێوازێک ھەڵسو کەوتی کرد زۆر مەترسیدار و تۆقێنەر بوو، کەوتە راودونان دەس بەسەر کردنیان نزیکەی ھەفتا کەسی راپێچی زێندانە نھێنیەکان کرد ،لە ماوەی زیاتر لەچوار مانگدا کەمترین رێگای دا کەس و کاریان زانیاری لەسەریان و جێگایان پێ بزانن یا سەردانیان بکەن وە ھەواڵیان بەدروستی بزانن . ئەمە سەرە رای زەوت کردنی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و وێنەگریەکانی ئەم کۆمەڵە چالاک وانە دەست بەسەردا گرتن و شکاندنیان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی سەر بەپارتیەوە . داخستنی کەناڵەکانی راگەیاندن NRT قەدەغە کردنی بۆ زیاتر لەسێ مانگ بەتاڵان بردنی کەل و پەلەکانیان تادەگا بەپەلاماری بارگاو بێسەرو شوێن کردنی خەڵکانی نارازی .ئەوەی زۆر جێگای رامان ومەترسیە لەم رەفتارانە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیشیان لە یەکێتی نیشتمانی بە پێ ووتەی بەرپرسی مەڵبندی چواری یەکێتی بادینان بە زیندانێکی گەورە بۆ ئازدی خوازان و ئەندامانی ئەو حیزبەش بەغەیری پارتی وێنا دەکات ئەمە لەکاتێکدایە یەکێتی خۆی بەھاوبەش لەدەسەڵاتدا دەزانێ . ئەوەشی دەگەرێتەوە سەر ئەم کۆمەڵە لەئازادیخوازو چالاکوانانە نزیکەی زیاتر لەچوار مانگ تێپەر دەبێت بەسەر دەسگیر کردنی ئەم کۆمەڵە نوسەرو چالاکوان و مامۆستایانەدا لە شیلادزێ ودھۆک .داوای ئەم کەس و چالاکوانانە لەسەر دوا کەوتنی مووچەو بە دژی لێ برینی ٢١/ مووچە کانیان بووە رازی نەبوون لەو ھەلو مەرجە نەخوازراو نالەبارەی ژیان رازی نەبوون مافیاکانی دەسەڵات شاھانە بژین و ئەمان و ھاوچینەکانیان موحتاجی پاروە نانێک بن ، رۆژانە ئەو جیاوازیانە درک پێ دەکرێت .نە بەگرتن و زیندانی کردن دەنگی خەڵک کپ دەکرێ نەبەکۆشتن و راودونان خەباتی ھەقخوازانی ئەم خەڵکە لەکرێکارو زەحمتکێش کۆتایی پێ دێت تا چەوسانەوە بمێنێ خەبات و بەرەنگاریش بەردەوامە تا زوڵم زیاتر بێ رق و تورەیش زیادو زیاتر دەبێ . ئەمرۆ ٢٠٢١/٢/١٦ لەشاری ھەولێر بەبێ بونی بەڵگەیی سەلمێنەر لەسەر ئەم پۆلە خەڵکە نارازیە لەچەند سیناریویەکی لە پێشدا بۆ دروست کراو راگەیندراو لەلایەن حیزب و سەرۆکی حکومەتەوە ،دادگایی کران . ئەم دادگایە لەسەر نان و کار و ئازادی پێشێل کردنی مافە سەرەتایەکانی ئینسانە . پێنج کەس لەو رۆژنامە نووس و چالاکوانانە یەکی بەشەش ساڵ زیندانی حوکم دران. ئەم سزاو دادگیکردنە لەچوار چێوەی سزای کۆنی عێراقیدا بەرێوە چووە . بۆ ئەوەی کوردستان نەکرێتە زیندانیەکی گەورە بۆ ھەموو ئازادی خوازان و خەڵکی نارازی لەم سیستەمە ناداد پەروەرە. ئەرکە لەبەرامبەر ئەو پێ شێل کاریەیی رۆژانە بەرامبەر خەڵکی بێکارو برسی نارازی ولەھەردوو زۆن دەکرێت بەھەموو شێوازێک رێگری بکرێت بەتایبەتیش ئەم حوکمەی بەرامبەر ئەم کەسە نارازی و ئازادانەدا دراوە بێ دەنگ نەبین لەکاتی بێ دەنگ بونماندا دەبێتە زەنگێکی مەترسی دار تر و کوردستان دەکرێتە قەفەسێک بۆ ئازادی و ماف خوران . زەنگی مەترسی دیکتاتۆری دەبێت تەنھا رێگای دەرباز بوون بێت بمانخاتە سەر رێگای ھەوڵی جدی بۆ کاری رێکخراوەی ،دروست کردنی ئەلتەرناتیڤی کرێکاری و سۆشیالستی .

ڤییان کەریم :

حوکمەتی هەرێم و دەسەڵاتی کوردی لەکوردوستان هەرکەس و لایەنێ دژیان بێ، بەعس ئاسا سەرکوتیان دەکات دەنگیان کپ دەکات.خەڵکی کوردوستان بەتایبەت ئەوانەی لەدەرەوەی کوردوستانن ئەبێ هەوڵ بدەن دەنگی خەڵکی ناڕازی بگەیەنە دەرەوە نەیەڵن مافی خەڵک و ئازادی ڕادەربرین لەکوردوستان سەرکوت بکرێ،،هەوڵی جدی بدرێ بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی.

بەڵێن اسماعیل :

لە کوردستان شتێک نییە، بە ناوی ئازادی مەبەستم ئازادی سییاسییە ئازادی کاتێک کۆتو بەند ئەکرێ بەناوی ئادابی گشتی یان بە ناوی تێکدانی یاساکانی هەرێم ئەوە ئادی نییە..بەڵکو ئەم ئازادییەی بەیان ئەکرێ!،کە ڕەخنەیەک لە سیستەمی داوەری و حوکمی قەرەقوش پێی ناڵێن ئازادی. ئازادی کاتێک بەیان ئەکرێ ئەبێ بێ قەیدو شەرتی سییاسی بێت.

 

هاوڕێ کاسترۆ :

لەڕاستیدا ئەزموونی حکومڕانی هەرێم لەماوەی سێ دەیەی حکومڕانیدا ،بەردەوام بووە لەپێشێلکاریەکان ،ئەمەش لەڕاپۆرەتەکانی رێکخراو نێودەوڵەتیەکاندا تۆمارکراوە.لەنیزیکەوەش خۆمان شاهیدی ڕووداوەکانین .دەسەڵات بەردەوام پاساوی نادروست بۆکارەکان دێنێتەوە ،یان تۆمەتی ناشایستە دەداتە پاڵ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان بۆسەرخستن وڕەوایەتدان بەکارەکانی . بەدیدی من ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێم تائەوشوێنە بوونی هەیە کەمەترسی نیە بۆسەردەسەڵات ،ئەگەرنا دەسەڵات بیانویەک دەدۆزێتەوە بۆ لەناوبردنت . یان زیندانی کردنت ،ئەمە ناچێتە چوارچێوەی ئازادی ڕادەڕبڕینەوە ،بەڵکو جۆرێکە لەپڕاوێزێکی ئازادی مەرجدار بۆخزمتکردن دەسەڵات . لەبەرئەوە هەرکاتێک بەیەوێت زیندانیت کەن ،بەمادەیەکی یاسای سزادانی ئێراقی دەتخاتە بەندیخانەوە وچیرۆکێکیشت بۆدادەتاشێت .لەبەرئەوە ئازادی ڕادەربڕین جگەلەدرۆیەک زیاترنیە وچەواشەکاریەکە بۆبەردەم ڕێکخراوەکان وجۆرێکە لەمیکیاجکردنی دەسەڵات لەپێناومانەوە. هەموو ئەوڕووداوانە بەشێکن لەناوەڕۆکی دەسەڵات ،جالەکوشتنی ڕۆژنامەنووسەکانەوە بگرە تاسزادانی چالاکوانەکان وسیاسیەکان هەموو یان پۆختەی ئەم حکومڕانیەن. لەبەرئەوە سزادانی ڕۆژنامەنوسەکانی دەهۆک ڕووداوێکی بەدەرنیە لەڕووداوەکانی ڕابردوو هەموویان بەشێکن ،بەڵام بەپارچەپارچەکراوی ،بەرئەنجامەکەشی لاوازی ئۆپۆزسیۆنە ،کەس لەدەرەوەی دەسەڵات بوونی نیەو هەرحیزبەوخۆی بەلاچکی دەسەڵاوە هەڵواسیوە ڕووداوەکان لەچوارچێوەی بەرژەوەندی حیزبەکانی خۆیاندا لێکدانەوەی بۆدەکەن. بەدیوێکیتریشدا ڕۆژنامەنوسانیش بەشێکن لەخراپی ڕووداوەکە ،کەبەشێکی ڕۆژنامەنوسان ڕۆڵی خراپ دەگێڕن وئامانجی دەسەڵات جێ بەجێ دەکەن. بەمەش سەرجەم پڕۆسەکەیان شێواندووە وجۆرێک لەشێواویان خوڵقاندوە دەرفەتیان داوەتە دەست حکومڕان ڕاستەکانیش بەچەوت مامەڵەیان لەگەڵدابکەن. لەکۆتایدا دەمەوێت ئەوەبڵێم دۆخی هەرێم دۆخێکی تایبەت ولەهیچ شوێنێکی دوونیا ناچێت ،چونکە هەرێمەکەو بەسەر دوو حکومڕانی خێڵدا دابەشکراوە وهەرچی بیانەوێت جێ بەجێ دەکرێت و بیانویشی بۆدەدۆزنەوە ،ئەمەش لەدەهۆکەوە تاخانەقین لەژێر یەک فۆڕمدا دەڕوات بەڕێوە ،بۆیە کاتێک لەسزادانی ملازم فەرامۆشدا لەسەرقسەکردن شەش مانگا بەندکرا ،توانا جەمەوەریەکان نەیان توانی ڕێگری بکەن ،بەمەش بناغەی سزدانی وەک دیاردەیەکی ترس بۆچالاکوان پیادا کرا. بۆیە ئەوە ڕوودەدات بەرئەنجامی چۆڵکردنی مەیدانەکەیە ،چونکە بەدرێژای چەند مانگێکە چالاکوانانی دەهۆک گیراون ،بەڵام لاوازی داکۆکی کردن لێیان سزاکەیانی قووڕسترکرد. بۆیەسەرجەم سێکتەرەکانی هەرێم لەجگە لەجێ بە جێ کردنی ئەرکەپیشەیەکانیان ومۆڕاڵیەکانیان. ئەرکەلەپێشینەیەکانیان پاراستنی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتە نەک خەڵک.

 ڕێکار احمد :

گەلی کوردستان بەدرێژایی سەت ساڵی ڕابردوو زۆر لێبڕاوانە نەک هەر تەنیا بۆ مافی نەتەوەیی و ڕزگاری نیشتمانەکەی، بەڵکو بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشاوە؛ لەو پێناوەشدا هەزاران تێکۆشەر بەرگەی ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیان گرتووە و دەیان هەزاری دیکەش گیانی خۆیان گۆری کردووە؛ حکومەتی هەرێمیش بەرهەمی ئەو تێکۆشان و خۆبەختکردنەیە، کەچی ئازادی و دیموکراسی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تەلدڕوو وایە، چەندە لوولی دەدەن، هەم بەرتەسک دەبێتەوەو هەمیش زیاتر لە جەستە ڕادەچێ و ئازاری  زۆرتر دەبێ. مخابن چەندە تەمەنی حکومەتی هەرێم هەڵدەکشێ، هێندەش تەلدڕووەکەی لوول دەدات و ئازاردان زیاتر دەکات. دەستەڵاتدارانی هەرێم هیچ ڕێز و بەهایەک بۆ جاڕنامەی مافی مرۆڤ و بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین دانانێن، دەیانەوێ بەهێزی ئاگر و ئاسن تەمەنی خۆیان درێژ و درێژتر بکەنەوە، لەوانەیە بڵێن ئەدی هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێ؟ لە وەڵامدا دەبێ بگوترێ کە هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان گەمەیەکی قێزەوەنی ساختەکارییە، حزب بە لێشاو ئەندامانی خۆی ڕەوانەی بنکەکانی دەنگدان دەکات و دەیانجار لەم بنکەو لەو بنکە دەیانگێڕێ و دەنگیان پێدەدا، هەروەها ئەوانەی سەر سەندوقی دەنگدان و بەڕێوەبەری بنکەکان و ئەوانی دەنگەکانیش دەژمێرن هەر ئەندامی گوێڕایەڵی حزبن و باکیان بەهیچ ساختەکارییەک نییە. وێڕای ئەوەش، دەستەڵاتداران لە خەنجەری دادگە هەرچی بیانەوێ ئەنجامی دەدەن؛ دادوەر ناچار دەکرێ کە بڕیاری پێشوەختەی حزب جێبەجێ بکات و بیسەپێنێ.

دەستەڵاتی دادوەری دەبێ ئەو بوێرییەی هەبێ کە راسپاردەی دەستەڵات و بەرپرسان ڕەتبکاتەوە، چونکە دەستەڵاتی دادوەری هێز و سەنگایی لە دەستەڵاتەکانی دیکە بەهێزترە. ئەوەی لەدادگەکانی کوردستان دەگوزەرێ، نەک هەر شەرمهێن و بێزراوە، بەڵکو تاوانێکی ئاشكرایە، جێی پرسیارە کە بۆچی دادوەر پشت لە سوێندی پیشەکەی خۆی دەکات؛ شەرمەزارییە دادوەرێک بڕیار لە دەرەوەی دادگە وەربگرێ، مایەی ڕیسواییە ئەگەر دادوەرێک بە ڕاسپاردەی بەرپرسان سزای ڕۆژنامەوان و چالاکوانان بدات. ڕاستییەکەی تاوانێکی گەورەیە دادوەرێک باکی بە مافی هاووڵاتیان و بژێوی  خەڵكی وڵاتەکەی خۆی نەبێ و پێ لە ویژدانی خۆی بنێ و بە یاسای قەرەقوشی سزای زیندانیکردن بسەپێنێ.

لەسەرەتای کۆدێتای حزبی بەعس لە تەممووزی ١٩٦٨ تا سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی عێراق- ئێران، دادوەرەکانی عێراق ئەگەرچی لەلایەن حکومەتی بەعسەوە دامەزرابوون، بەڵام وەڵامی حکومەت و بەرپرسانی حزبی بەعسیان نەدەدایەوە و ئەوەی لە دەرەوەی یاسا بووایە ئەنجامیان نەدەدا، بۆیە بەعس پەنای بۆ پێکهێنانی دادگەی سەربازی و دادگەی بەناو سەرکردایەتی شۆڕش برد و دایمەزراندن، ئیدی بەوهۆیەوە ئەوەی دەیویست بەسەر تێکۆشەراندا دەیسەپاند. بەکورتییەکەی ماوەیەکی زۆری کێشا تا حزبی بەعس بتوانێ دادگە و دادوەرەکان پەلزەفت بکات، بەڵام مخابن لەباشووری کوردستان هەر لە ڕۆژانی بەراییەوە حزب و سەرکردەکان شکۆی دادگەیان شكاند و دادوەرەکانیان دەستەمۆکرد.

دادگەییکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەوانانی بادینان وەک دەرکەوت پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو، بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار کرابوون، لەوانەیە هەر پێشتر و لە دەرەوەی دادگە سزای زیندانیکردنیان بۆ بڕابێتەوە، دەنا لە چەند دەمژمێرێکدا ئەو هەموو پەروەندەیە چۆن یەکلایی کرایەوەو بڕیاریشی لەسەر درا؟ دەکرێ بگوترێ کە دادگەییکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەوانانی بادینان خۆی لەخۆیدا نەزانانە سیناریۆی بۆ کێشرابوو. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج  ئەو هاوڵاتییە، تاوانێک یان که‌تنێکى دژه‌ نیشتیمانیان کردووە، دەبێ  بەبه‌ڵگه‌ بسەڵمێندرێ و بخرێتەڕوو، دەنا ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان زیاتر دەزڕێ. بۆیە من پێموایە ئەگەر دادگەی تێهەڵچوونەوە لە خەمی دادوەری و ناوبانگی هەرێمی کوردستان دایە، دەبێ دەستبەجێ ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوەو ئەو هاووڵاتیانە ئازاد بکات. من دەڵێم، ناڕەوایە، نه‌شیاوه و نابێ‌ رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا وه‌ك تۆمه‌تبار ڕابگیرێن و سزای قورسیان به‌سه‌ردا بسەپێندرێ، هەمووشمان دەزانین کە ئەمە‌ پێچه‌وانه‌ی بنەماکانی دیموکراسی و دژی بنەماکانی ئازادی رۆژنامه‌نووسییه‌.

کێ هەیە نەزانێ کە بێدادی یاخیبوون بەرهەم دێنێ، کێ هەیە نەزانێ کە ستەمکاری گڕکانی ڕاپەڕین دەتەقێنێتەوە، کەچی بەرپرسانی هەولێر بێباکانە بێدادیان سەرپرشک کردووە و بێسڵەمینەوەش درێژە بە ستەم و زۆرداری دەدەن، بەوهۆیەوە من لە داهاتوو نیگەرانم و وەک کوردستانیێک لێیاندەخوازم تا ساتمەیان نەکردووە و  بە دەستی خۆیان کەشتی چارەنووسی باشووریان نقوم نەکردووە، با ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەنەوە، بوێری ئەوەیان تێداهەبێ کە دان بە ستەم و هەڵەکانیان دابنێن و هەرچی زووترە ئەو زۆردارییە ڕابگرن.  

سابیر تەها سەلیم /ڕانیە :

لەڕاستیدا شێوەیەک لەسیستەمی ستەمکاریان لەکوردستان بەکلتور وبەیاسا کردوە ، کاتێک شتە حەرامەکان لەدزی وگەندەڵی وبەهەدەردانی داهاتی وڵات وبرسیکردنی خەڵک وخنکاندنی ٸازادی تاک ، خیانەتی نیشتمانی سیخوڕی بۆدەوڵەتانی ناوچەکە وتێکدانی ژینگەی سروشتی وکۆمەڵاتی لەبەرچاون وڕۆژانە کار بەماناکانیان دەکرێت ،لەهەمانکاتدا شتەحەڵاڵەکانی ماف وٸازادی تاک وژیانێکی پڕشکۆ لەدوو توێی یاساکانی پشتی ستەمکاری ،عورف وعادەتی کۆنە باو ومۆڕاڵی باوان ودیوەخانی ماڵبات وشێخ وپیاوانی ٸاینی دادگا دەکرێن . هەربۆیە ٸەرکی تەواوی ٸازادی خوازان ومرۆڤە بەهەڵوێستەکانی نێو گروپ ورێکخراوە ونوسەروڕۆشەنبیرانە ، لەچوارچێوەی ڕێکخراوی ڕێکخراو وگروپە سێبەرەکان وٸامانجە نادیارەکان بێنە دەرەوە ، ٸامانجی ڕون وٸاشکرا بدۆزنەوە ودەنگی دلێری خۆیان هەڵبڕن ، دژی ٸەم نادادی وستەمە بەرنامە بۆداڕێژراوە بوەستنەوە ، تادرەنگتر نەبووە ، چون دواجار ٸازادی وژیانێکی پڕشکۆ مافی هەموانە وهیچ مساوەمەی لەسەر ناکرێت هەردەبێت بێتەدی ، بۆیە ٸەوڕۆ قوربانی کەمتری پێویستە وەک لەسبەێنێ .

کادح سلێمانی : سەبارەت بەئازادی چەمکی ئازادی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دەگۆڕدرێت ، ئەگەرچی هەموو مان کۆکین لەسەرئەوەی ئازادی تائەو سنورەیە کەئازادی کەسێکی کە پێشێل نەکەین بەڵام ئەوەی لەکوردستان ئەگوزەرێت سەرگەردانیە لەهاوڵاتیەکی سادەوە بیگرە ، تابە ئەحزابی ناسیونالیست و چەپ و ئیسلامیەکان ئەگات هەرئەوەی ئیمڕۆ ئەگوزەرێت گوایە چەند کەس بوونەتە باڵا پۆش و لەچک بەسەر دەسکەوتی ئەحزابی ئیسلامی نیە ، بەپێچەوانەوە بەرئەنجامی ئەو ململانێ ناتەندروستەیە کەلەنێوان سیکۆلارەکان و ئیسلامیەکاندا هەیە کەپێیا وایە گەرئیسلامی نەبی سیکۆلاری یان سیکۆلار نەبی ئیسلامیت کەبەرەی دژبەدەسەڵات و سەرمایەداری و ناعەدالەتیان چۆڵکردووە هەموو هێزیان لەبەرەی دژ بەئیسلامدا خستۆتەکار ، لەکاتێکدا کەی دەسەڵات ویستی ڕیشی ئیسلامیەکانیش ئەسوتێنێ ، وەئیسلامیەکان بەشێکن لەگەمەی سەرمایەداری ئەوانەشی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین دەستگیر دەکرێن هەندێکیان بەناو دەستگیرکردنەو پیاوی دەسەڵاتەو دەیانەوێ سۆزی خەڵکی بۆ بەدەستبێنن و جەماوەری بۆ پەیدابکەن یان نەخێر کەسایەتیەکی سەربەخۆیە هیچ هێزێکی حزبی و عەشایاری لەپشتی نیە، ئەوەی زۆر مەبەستمە بیڵێم و نیگەرانیکردووم ئەویش بوونی ئەو کۆمەڵە قەڵەم فرۆش و خۆفرۆشەی نێوان نوسەر و ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان و حیزبەکانە کەخودی دەسەڵات زوو زوو دەستگیریان ئەکات و ئەشکەنجەیان ئەدات تاشەقامی بۆ ئەجوڵێنرێت ، پاش بەدەست هێنانی سۆزی خەڵک خۆیان کاندید ئەکەن بۆ دەسەڵات و دواتریش بەهەرشێوەیەک بێت لەلقەکان و مەڵبەندەکانەوە سەردێنن، تەواوی ئەم هۆکارانەش ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هێزێکی ڕاستەقینەی پێشەوایی بزوتنەوەیی کرێکاری ، ئەوانەی کەهەن هێزی بەناو کرێکاری ڕادیکاڵن بەتامی ئەحزابی ناسیونالیست.

ئاسۆ کمال:

زیندانیکردنی کردنی ٥ هەڵسوڕاوی ناڕازی بە ٦ ساڵ لە دادگاکانی حکومەتی هەرێمی یەکێتی و پارتی و گۆڕان نمایشێکی ئاشکرای یاسا و دادگاکانی فاشیزمی دەسەڵاتە. ئەمە درێژەی کوشتنی ٨ خۆپیشاندەرە لە پارێزگای سلێمانی لە مانگی ١٢ ساڵی ڕابردوو. تاوانی هەموو ئەم خەڵکە ناڕازیە موچە و خزمەتگوزاری و ئازادیە. ئەم کوشتن و زیندانی کردنانە، کە بەرهەمی ٣٠ ساڵ تەمەنی دەسەڵاتدارێتی فاشیزمە، ئەمڕۆ بە پەیامێکی ڕۆشن پێمان دەڵێ سەرکوت چیتر تەنیا لەڕێگەی میلیشیا و هێزی نهێنی یەوە ئەنجام نادرێت، بەڵکو فاشیزم ئەمڕۆ بە بەرگی یاسا و دادوەرەوە حوکم دەکەن. ئەم دەسەڵاتە بۆئەوەی بتوانێ بڕینی موچە و بڕینی ئاو و کارەبا و بێکاری و هەژاری بکاتە یاسا پێویستی بەوەیە کە یاسا و دادوەر و دادگا بکاتە پۆلیس و جەلاد و زیندان. ئەم کردەوە بەعس ئاسایەی فاشیزمی حکومەتی هەرێم بە خەڵکی کوردستان دەڵێ کە بەعسی بونی ئەم دەسەڵاتە کوردیە ڕاستیەکە و دەبێ دادگای ناسیاسی و ڕێزگرتن لە دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا بە خۆشخەیاڵی ڕابردوو بزانێ.. ئایا هیچ کات کەسێک بە خەیاڵیدا دەهات بڵێ با خۆپیشاندان دژی بەعس بکەین و چاوەڕێی دادگای ناسیاسی فاشیزم بکەین؟ خەباتی خەڵکی کرێکار و کارمەند و مامۆستا و بێکار و ئازادیخواز ئەمڕۆ لە بەرامبەر دەسەڵاتێکدایە کە بە هەموو شێوەیەکی یاسایی و دادگایی و میلیشیایی خەریکی سەرکوتە و هیچ ڕێگایەکیش جگە لە ڕیکخستنی هێزی ناڕازی ئەم جەماوەرە نیە بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە سەرکوتگەر و تاڵانچیە سەرمایەدارە.

 

ئارام قادر حەمەسور:

بێگوومان ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان لەدوای ڕاپەڕینەوە تا ئەمڕۆ لەمەترسیدایە. هەرکەسێک ڕەخنە لە بنەماڵە و سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی بگرێت ڕوو بەڕووی سزا دەبێتەوە. جا سزاکە هەڕەشە بێت یان تیرۆرکردن، لەڕابوردوو چەندین ڕۆژنامەنووس تیرۆرکراون. بەکورتی تۆڵەی ڕەخنەکەت لێدەکەنەوە. هەموو نووسینێکی ڕەخنەیی مەترسی ئەوەی لەسەرە سەرانی دەسەڵات قبووڵی نەکەن و هەڕەشە بکەن. واتا ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان وەک چوونە ناو کێڵگەی مین وایە. هەموو نووسین و ڕەخنەیەک و تەنانەت کۆمێنێکیش لەفەیسبووک لەوانەیە ببێتە هۆکاری لێپێچینەوەت. پاشان دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی دادگاکانیان کردۆتە مەقاش بۆ گرتن و سەپاندنی سزای قوورس بەسەر ئازادیخوازان. ئەمە ئەوپەڕی ستەمکارییە و لووتکەی مەترسییە، دەیان تاوانی گەورە دادەتاشن و دەیسەپێنن. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت ململانێی نێوان ئازادیخوازان و ستەمکارانە، دەسەڵات هەموو ڕێگاکان بەکاردێنێت لەپێناو بێدەنگکردنی ئازادیخوازان. چونکە دەسەڵات زۆر عەیبدارە و نایەوێت عەیبەکانی نیشان بدرێت، دەسەڵات بووکێکی ماکیاژکراوە. مێژوو سەلماندوویەتی هەمووستەمکارەکانی دوونیا لە زبڵدانی مێژوودا کەوتوون، دەنگە ئازادەکانیش چرای کۆمەڵگەن.

ستاری چیمەنتۆ :

ئازادیی ڕادەربڕین، سەرەتاییترین مافی ئینسان و ئازادیی چۆنێتی بیرکردنەوەو دەربڕینی لێکدانەوەکانی تاک ویان گروپ و کۆمەڵەکانە.. جا لەڕێگای هەر ڕۆژنامە و بڵاوکراوەیەکی دەنگیی و بینین و میدیای دیگیتاڵی یان هەر شێوەیەکی تر بێت. ئەم مافە جگە لەوەی کە لە یاسا و بانگەوازە جیهانییەکاندا پارێزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ڕێکخراوە و دەزگا مرۆیی و ئینساندۆستەکان بەردەوام لە هەوڵی بەرفراوانکردنەوەو و گشتیی کردنەوەی ئەم مافی ئازادی و ئازادیی ڕادەربڕینەدان و هەمیشە لەو ئێناوەو لە درێژەی خەباتیاندا قوربانیی زۆریان بۆ داوە.. لەکوردستاندا و لەسایەی دەسەڵاتی سی ساڵەی پارتی و یەکێتی تەنانەت ئیسلامییەکایشدا، ئازادیی ڕادەربڕین، جا بە نوسیین، پەیام ڤیدیۆیی، رۆژنامە، هەڵگرتنی تراکت و هاتنە سەرجادە وە یاخود لە کەناڵە جیاجیاکانی میدیا و سۆسیال میدیا و دیگیتاڵییەکانەوە بووبێت و کرابێت، هەمیشە لەژێر سانسۆر و چاودێریی دەزگا سیخوڕییەکانی دەزگای زانیاری و پاراستن دا بووە و هەمیشە خاوەنەکانیان، نەک هەر دراون بەدادگا و زیندانیی و ئەشکەنجە کراون، بەڵکو بەبەرچاوی گشت کۆمەڵگە، بەبەرچاوی خوندکارانی زانکۆوە، خوێندکاران دەرفێنرێ و دواتر ترسنۆکانە تیرۆری دەکەن..! ڕۆژنامەنوس لە بەردەستی دایکی هاوسەرەکەیدا، تەنها لەسەر یەک نوسین خەڵتانی خوێن دەکرێ و میدیکاری سەرشوناس و چالاک، زۆر دڕندانە بەخۆی و هاسەری و منداڵی سێ چوار ساڵەیەوە، لەناو چەقی شاردا و بەبەرچاوی گشت خەڵکی بە ئاگاداریی و لەبەردەم پۆلیسەکانی شاردا خەڵتانی خوێن دەکرێن..!! ئەم هەموو دڕندەییە و زۆر زۆری تریش کە هەر دەجنە خانەی سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین، لە نموونەی سیخوڕیی کردن بەسەر قسەوباس موناقەشەکردنی نێوان کرێکاران و فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان، سیخوڕییکردن بەسەر خوندکارانی خوندنگا و زانکۆکان، سیخوڕیی و کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژنامە و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و ڕێگرتن و قەدەغە وەیان دواخستنی ڕۆژنامەکان، دەیان و سەدان جار ئیهانەکردن وسوکایەتی بە نوسەران و و ڕۆژنامەنووسان، بەکرێگرتنی بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان وە نووسەران بۆ ڕێگریکردن لە نوسینی ڕەخنە ئامێز لە دەسەڵات، وەیاخود بڵاونەکردنەوەی بابەتەکانیان و دواتر هەڕەشەی بەداگایی گەیاندنیان..! ئەمانە مشتێکن لە خەرواری دۆخ و ژینگەی پڕ لە سەرکوتگەریی ئازادی و بەتایبەت ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان. بۆیە بەبڕوای ئەمە ژینگەیەکی پڕ لە دڕندەییە دژ بە سەرەتاییترین مافاکانی مرۆڤ لەکوردستان و بەتایبەت ئازادیی ڕا دەربڕین..! ئاخر تازەترین ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ، کە لەشانۆییەکی بەناو دادگادا ڕاگەیەنرا، کە پیشتر سەرکردەی دەزگای پاراستنی پارتی خۆی حوکمەکەی ڕاگەیاند بوو، کە گوایە،( شیروان شیروانی و هاوڕێکانی تری ڕۆژنامەنوس، کەلە لەزیندانەکانی پارتی دەست بەسەرن، ئەوانە هەموویان کاری سیخوڕییان بۆ وڵاتان و لایەنی تر کردوەو ئاسایشی هەرێمیان خستوەتە خەرەوە!) ، باشترین بەڵگەی دیاری، دەسەڵاتی ڕەها و فاشیستانەی ئەم دەسەڵاتەی هەرێم و بەتایبەت( پارتی ) ــە کە لە دەڤەرەکەی خۆی بەوپەڕی دڕندەیی و بەعسییانەوە سەرکوتی بچوکترین دەنگی ناڕەزاتییەکانی خەڵکیی کردووە و لەهەمان کاتیشدا، بەدەلیلی قۆرخکردن و لەدەستدا بوونی زۆربەی هەرەزۆری ئابووریی کوردستان لەدەسەتی پارتی و یەکێتی دا، دەیانەوێ بە هەر شێوەیەک بێن بچوکترین تروسکاییەک بۆ ئازادیی دەربڕین نەهێڵنەوە، تا لەوێوە تەواوی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان سەرکوت بکەن و تەمەی مانەوەیان دریژتر بکەنەوە.. چونکە ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، کە بەرفراوانیی ئازادیی ڕادەربڕین، یانی گەشە و بەرەوپێشچوونی هوشیاریی کۆمەڵگە و ئەوەش لەکۆمەڵگەیەکی وەک کوردستان و دەسەڵاتێکی ئاوەها داپڵۆسێنەر، یای دروستبوون و بەرفراوانبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان.! بۆ ئەم دەسەڵاتەش نابێتە جێگای قەبووڵ و سەرکوتگەرییەکانیشی بۆ ئازادیخوازان هەرگیز قەبووڵکراو نییە.! بۆیە شەڕەکەمان درێژەی دەبێت، تا شیروان شیروانی یەکان و گشت ئازادیخوازانی زیندانی ئازاد دەبن.

حامد محمد : لە باشور هە روە ک ڕونە دو بە شە زۆمی سە وز و زۆمی زە رد لە زۆمی زە رد یش لە ئازادی ڕادە ربڕیندا جیاوازی هە یە لە ناوچە یە ک بۆ ناوچە یە ک بۆ نمونە لە زاخۆ تا دە گاتە هە ولێر وە زعێکی نالە بارە ئازادی ڕادە ربڕین ڕۆژنامە گە ری و میدیایی زۆر سنور دارە دە بێ هە رچی دە نوسرێت و دە وترێت ڕۆژنامە و گۆڤار یان ڕادیۆ تیڤی دە بێ یان باس لە قە یران و سیاسە ت نە کات یان هە ر بە شانو باڵی دە سە ڵاتو حیزبی دە سە ڵاتدا هە ڵبدات لە خە تی خۆیا ن لابدات ئیتر ئە وە یان تیرۆر کراوە یان دە گیرێت زیندانی دە کرێت بوختانی جۆراو جۆری بۆ دروست دە کە ن دیارو ڕونە کە تۆمە تی جاسوسی و خیانە ت بۆ ڕۆژنامە نوسانو چالاکوانان ڕێکدە خەن دە یان کە بە بە کرێگیراوی بێگانە و دەستی دە رە کی لە کوردستان هیچ کە س جاسوس و پیاوی بێگانە و خیانە ت کار نیە جگە لە حزبی دە سە ڵات بە زۆمی زە رد و سە وزە وە بە ڵام لە زۆمی سە وز حیزبی دە سە ڵات کە م ئازاری چالاکوانو ڕۆژنامە وسان دە دات زۆر جار دە یان کوژن یانی تیرۆر دە کرێن یان دە یان فڕینن بە نسبە ت دادگایی کردن دادگا و دادوە ر و داواکار هە مو سە ر بە حیزبی دە سە ڵاتن هیچ بێلایە ن نین بە شێوە یە کی گشتی چالاکی مە دە نی و ڕۆژنامە و میدیا هە مو لە ژێر رە قابە و کۆنتروڵی پارتی و یە کێتیدایە سانسۆر کراوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.