ناکریت هیچ تۆمەتباریک بەبێ ئاگادار کردنەوە دادگایی بکریت ، لە دادبینی نائامادەدا ئاگادار کردنەوە لە ڕیگای رۆژنامەوە دەبیت.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلیمانی
هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان ئەم شەو دەستگیرکرد.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکەکەیان دەڵێت
رفاندنی شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی رابردوو ڕایگەیاند کە ئەگەر لەم هەفتەیەدا کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت و حکومەتی کاربەڕێکەر ڕێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لە هەفتەی داهاتوودا بە کرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت.
هەروەها ئینستیوتی IRI، ئەمشەو بە دەنگی بەرز و بەشێوەیەکی ڕەسمی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی بەڕێز شاسوار عبدالواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات کە تاوانەکەی جگە لە ڕەخنە گرتنی بنیاتنەرانە لە دەسەڵات هیچیتری نەکردوە.

سەبارەت هەمان دۆسییە سروە عەبدولواحید – سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بە فەرمانی بافڵ و قوباد تاڵەبانی بووە و مەسرور بارزانی فەرمانی پێکردوون.

لەگەڵ دەستگیرکردنی شاسوار عبدالواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ، خاوەن پشکە ماف خوراوەکانی چاڤیلاند لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی شاری سلێمانی بە هەڵواسینی لافیتە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوەو هیوای ئەوەیان خواستوە کە دادگا مافەکانیان بۆ بگێڕێتەوە، لە سەر هەندێک لافیتە هەڵواسراوەکاندا دەست خۆشی لە دادگاو پۆلیس کراوە، بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە .
ئەو فەرمانەی دادگا لەکاتێکدایە کە بە واژۆی دادوەر (کمال رضااحمد) لەبەرواری 3\8\2025دەرکراوە ،بەڵام لە ئێوارەی بەرواری 12\8\2025 فەرمانەکە لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جێبەجێکراوەو بڕیار وایە لەماوەیەکی نزیکدا تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەر ئامادەبکرێت .
ئەوە لەکاتێکدایە کە ،لە ساڵی ٢٠١٩ پەرلەمانتارێکی کوتلەکەی شاسوار سەربەخۆی بوونی خۆی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند ، هاوکات لە کوتلەی نەوەی نوێ هاتەدەرەوەو داوای لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمارکرد،بەهەندێک تۆمەت ناوی برد .
هەروەها لە ڕاگەیاندنەکاندا چەندان زانیاری بڵاوکراوەتەوە لەسەر نەدان وقەرزداربونی چاڤیلاند بەملیۆنان دۆلارو نەدانی پارەی ئاوو کارەباو دروستکردنی خانوو پڕۆژە لەشوێنی ڕێگەپێنەدراوو خزمەتگوزاری.
لەساڵی ٢٠١٩ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شاسوار عبدالواحید و هەڕەشەکانی بۆ سەر.شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەم جۆرە باسەکانی خستە ڕوو ![]()
![]()


محەمەد رەئوف نوسەرو ڕۆژنامەنووس دەڵێت بڕیاری دادگا و دەستگیركردن دەبێت روون و راشكاو و بێ گرێ و گۆڵ بێت، بڕیاری دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید “دوای لێدوانەكەی پۆلیسی سلێمانیش” هێشتا لێڵ و پڕ كێشمەكێش و جێ پرسیارە، بۆچی دوای چەندین ساڵ لە سكاڵا و دادگا ئەمڕۆ دەستگیردەكرێت و بڕیاری دادگای لەسەر جێبەجێ دەكرێت؟
زۆربەی سكاڵاكان هی شەش ساڵ پێش ئێستان، چەندین ساڵە باس لە سكاڵا دەكرێت دژی شاسوار عەبدولواحید، زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە سكاڵا لەدژی لەدادگا وەرناگیرێت، باس لەوە دەكرا بەشێك لە دادوەرەكان نزیكن لە شاسوار عەبدولواحید، دەیان سكاڵای هاوڵاتی لەسەر پشكەكانی چاڤی لاند، لەسەر قەرزو ناوزڕاندن و پەیجی سێبەر هەبووە، هیچ بڕیارێكی لەسەر دەرناكرا، بەڵام ئەمڕۆ و لە نیوەشەودا دەستگیر دەكرێت!

حاكم شێخ لەتیف سەبارەت بە ناوەڕۆکی یاسایی تایبەت بە تۆمەت بار دەڵێت : ناکریت هیچ تۆمەتباریک بەبێ ئاگادار کردنەوە دادگایی بکریت ، لە دادبینی نائامادەدا ئاگادار کردنەوە لە ڕیگای رۆژنامەوە دەبیت.
تۆماتبار بەنائامادەیی دادگایی دەکریت ئەگەر ڕای کردبیت یان شوینی نیشتەجێ بوونی نەزانراو بیت،ئەگەر رای نەکردبیت و شوینی زانراو بیت (هەر کەسیک بیت )کە فەرمانی بانگهیشت کردن یان فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچوو دەبیت بەزۆر بهینریتە بەردەم دادگا بۆ دادگایی کردنی ڕووبەڕوو وە هیچ بواریک یان سەنەدیک بۆ دادگایی کردنی نائامادە نیە پرسیار ئەوەیە : دەزگای ئاسایش یان پۆیس بۆ لەکاتی بانگهیشت کردن یان فەرمانی گرتن بۆ ئامادە کردنی بۆ دادگایی کردنی ئامادە ناتوانن جێبەجیی بکەن یان نەیانەوێت جێ بەجێی بکەن بەلام دوای دەرچونی بریاری دادگایی کردنی نائامادە ئامادەی دەکەن؟ ئایا هەردوکیان بریاری دادگا نین؟
شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی:
ئەمانە ئەگەر راستدەکەن و زەڕەیەک شەرەفیان هەیە با بە ئاشکرا دادگایم بکەن
پەیامی شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی
