لە کارمەندانی نەوتەوە ئاگاداریەک بۆ ڕای گشتی
ئیمە کارمەندانی پالاوگەی نەوتی کەورگۆسک لە کۆمپانیای ئەو بەیاننامەیە بۆ رای گشتی ڕادەگەیەنین بەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگای ئیدارەی پاڵاوگەی کار بە زۆر داوای کارتی دەنگدانیان لە ئێمە کردووە،

ئەوەش پێشیلکردنی مافی تاکەکەسی ئێمەی کارمەندانە، ئێمەی کارمەندانی پاڵاوگە ناچار کراینە کۆپیەک لە کارتی دەنگدان بۆ ئیدارەی پاڵاوگە ببەین.
وە بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارە نوێنەرایەتی حزب دەکەن لە پاڵاوگە، هەر کارمەندێک نسخەیەکی ئیستنساخی لە کارتی دەنگدان نەهینابی ئەوا لە ڕێی بانگهێشت کردن بۆ ئیدارە هەرەشەی دەرکردن و فەصلکردنی لێ دەکەن.
ئێمە لە رێگای ئەو بەیاننامە ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە مافمان پێشێلدەکرێ،چونکە مرۆڤ ئازادە دەنگ بە کێ دەدات و دەنگدانیش هیچ پەیوەندی بە پاڵاوگەو کۆمپانیاوە نیە.
ئەوانەی بەو کارە هەستاون و فشار دروست دەکەن ناوەکانیان لە خوارەوەیە.
سید جاسم بەرزنجی مدیر عامی ئیدارە هەلوێست میرانی محامی پالاوگە
(برای هێمن میرانی )مدیرعامی وەزارەتی ناوەخۆ دیار عەبدولا مدیر ئیدارەی کار
/١ محمد ئازاد مدیر ئیدارەی کار
/٢ ڕیبوار اسماعیل مدیر سیکوریتی کارمەندانی پاڵاوگەی نەوتی کەورگۆسک