١٢٧(بەربژێر) کاندیدی لیستەجیاوازەکانی عیراق بەهۆی سەرپێچی کردنیان لە یاسای عیراق لەخۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمان دورخرانەوە !

0

عمرچاوشین/ ئەلتەرناتیڤی شورای

 

بەهۆی سەرپێچی کردنیان لەیاساکانی عیراق و ئەنجامدانی توندوتیژی لەکۆمەڵگەدا یان، هاندان بۆ دروستکردنی پشێوی و سەرپێچیە جۆراوجۆرەکان، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە دوو بەرواری جیاوازدا ژمارەیەکی زۆری لە بەربژێرەکانی لیستە جیاوازەکانی عیراق و کوردستانی دورخستەوەو مافی خۆپاڵاوتنیانی لێوەرگرتنەوە.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆبونەوەیەکی تایبەتی خۆیان لە بەرواری 19\7\2025 بەهۆی سزادرانیان بەماددە جۆراوجۆرەکانی یاسای عیراقی 46 کاندیدی حزب و لایەن ولیستی سەربەخۆی سزاداو مافی کاندید بونی لێسەندنەوە .

 

هەروەها کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەنوسراوی ژمارە 31 بەرواری 10\8\2025 کە واژۆی المستشار دکتۆر (فتاح محمد حسین) ی لەسەرەو ئاراستەی سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی کردوە ،

نوسیویەتی بەبڕیاری ئەنجومەنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاردرا بە دورخستنەوەی 81 کاندیدی لیست وقەوارە جیاجیاکانی عیراق. ( واتا لەهەردوو بەروارەکەدا بە دوو جار 127 کەس دورخراونەوەو زاندراوە کە ،

ئەو سزادانەی کاندیدەکان لەبەر پابەندنەبوون و دەرچون لەیاسا جۆراوجۆرە بەرکارەکانی عیراق دەرکراوە، وەک مەرج بۆ کاندید بوون دیاریکراوەو مافی کاندید بون لەو ژمارە زۆرە وەرگیراوەتەوە کە لەلیستە سزادراوەکاندا بەربژێری لیستە کوردیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیش بەدیدەکرێت )

Leave A Reply

Your email address will not be published.