سیستەمی سەرمایەداری نامێنێت و هەژاری وبێکاری کۆتایی دێت !!

لوقمـان حـەوێز
یەکێـک لە ترسە گەورەکانی ملیاردێرەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا و سیستەمی سەرمایەداری بەگشتی لە زیرەکی دەستکردی باڵا (ئەی جی ئای) لە دوای بەرجەستەبوونی کە چاوەڕوان دەکرێت لە نێوان ساڵی2027 بۆ 2030 بەرجەستە بێت ،ئەوەیە کە ئەو زیرەکیە وردە وردە تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە نرخی زانیاری (زیرەکی) و نرخی وزە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو کاڵا و پێداویستیانەی مرۆڤ پێویستیەتی لە ژیانیدا زۆر زۆر کەمدەکاتەوە ،بەجۆرێک نرخی هەندێک شت وەکو زانیاری و زیرەکی و وزە و فێربوون و لێکۆڵینەوە زانستیەکان و داهێنانەکان و دروستکردنی کاڵاکان نزیک دەکاتەوە لە سفر.
ئەمەش ئەگەر بەرقەرار بێت و بچەسپێت لە سەرتاسەری جیهان پێش کۆتایی سەدە دەبێتە هۆی یوتۆپیا و لەناوبردنی هەژاری و نەبوونی و لەکۆتاییدا لەناوبردنی سیستەمی سەرمایەداری.
سیستەمێکی نوێ بۆ ژیانی مرۆڤەکان و کۆمەڵگاکان بەرجەستە دەکات کە زۆر نزیک دەبێت لە سیستەمی سۆشیالیزم بۆیە ئەو دۆخە نوێیه وادەکات هەژاری و نەبوونی لەنێو مرۆڤەکان و کۆمەڵگاکان نەمێنێت.
دیارە ئەم ئەنجامەش دژی خواستی ملیاردێرەکان و سەرمایەدارەکانی جیهان و زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاواشە چونکە سەرمایە و پارەش بەگشتی بەرەوە کەمبوونەوە و نەمان دەبات.
بەم زووانە لە ڤیدیۆیەکدا ئەو بابەتەتان بە وردی بەبەڵگەوە بۆ ڕوون دەکەمەوە.