لەڕوداوێکی هاتوچۆدا8کەس برینداربوون !

0

تایبەت / ئەلتەرناتیڤی شورای / هەڵەبجە

 

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ کە لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی قەمەرەدا شۆفێرێک و 7سەرنشین برینداربوون و لەنێویاندا منداڵ هەیە.

لەسەر ئەو ڕوداوە سەختە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە گوندی پریس وەرگەڕا ، بە هۆیەوە شۆفێر و حەوت سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.

 

پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە ڕوونیشیکردەوە ، بەمەبەستی چارەسەرکردن و ڕێکارە پزیشکیەکان ،بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

 

ئەو ڕوداوە سەختە نە یەکەم ڕوداوەو نە کۆتا ڕووداوی هاتوچۆیە لەو سنورە، بەڵکو درێژەی ڕوداوەکانی هاتوو چۆیە لە کوردستان .

پسپۆڕانی شارستانی و هاتووچۆ زۆری ڕێژەی ڕوداوەکانی هاتوو چۆ دەگێڕنەوە بۆ خراپی ڕێگاو بانەکان و ناهۆشیاری شۆفێرەکان و خراپی کوالێتی ئۆتۆمبێلەکان، هەروەها کۆنیڕێگاکان و ئۆتۆمبێلەکان هۆکارێکی تری ڕووداوەکانی هاتووچۆن لە کوردستان کە ، ساڵانە بە سەدان قوربانی لێدەکەوێتەوەو بە دەیان کەس گیان لەدەست دەدەن.

 

سەرەڕای ناسەلامەتی و مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان بەو هۆکارانەی باسکران ، زەرەری ماڵی و تێکدانی ژینگە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆو خراپی ئۆتۆمبێلەکان زەرەر لە کۆمەڵگە دەدەن..

Leave A Reply

Your email address will not be published.