ئاسایشێک کوژرا ، مامۆستایەکیش بریندارکرا

0

هانا / ئەلتەرناتیڤی شورای/گەرمیان

 

لە گوندی باریکەی ناحیەی قۆرەتوو سەربە قەزای کەلار بەهۆی کۆنە قین و کێشەیەکی پێشتر لەنێوان دوو بنەماڵە ،لە شەوی یەک شەممە لەبەرواری 10\8\2025 شەردەکەوێتە نێوان ئەو دوو لایەنەو کوژراوو برینداری لێدەکەوێتەوە.

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەسەر ئەو ڕوداوە ڕونکردنەوەی داوەو بڵاویکردۆتەوە کە ، لەگوندی باریکەی سەر بەناحییەی قۆرەتو تەرمی کەسێک بەناوی( سەلام ئیسماعیل کاکەبرا) لەدایکبوی 1973 کە پیشەی کارمەندی ئاسایشی گەرمیان بوە و کەسێکیش بەبرینداری بەناوی ( د – م – م ) لەدایکبوی 1972 پیشەی مامۆستا بووەو دانیشتوی قەزای کەلار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار .

پۆلیسی گەرمیان هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرادەکات و نوسیویەتی ، بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە (ئەمان لەنێو باغ بوون، ئەو کەسەی تەقەی لێکردون ناسیاوی خۆیانەو پیشتر کێشە لەنێوانیان هەبوە.)

 

لە ڕاگەیاندنەکەی پۆلیسدا ئەوەش هاتوە کە، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە مامۆستا بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوە تاوانکاریەکە کراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسی تۆمەتباری تەقەکەر دەرچوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.