دوو ڕۆژنامەنووسی کەناڵی تەلەفیزیۆنی جەزیرە لە شاری غەزا کوژران !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
بەپێی زانیاری یەکان دوو ڕۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی تەلەفیزیۆنی جەزیرە ئەوانیش پێکهاتوون لە کەڤەر ئەنەس شەریف و محەممەد قرەیقەع، کە دوو پەیامێرەى کەناڵى تەلەفیزیۆنی جەزیرەى قەتەرین کە شەوى یەکشەممە، ١٠ ـى ئاب لە شاری غەززە بە بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیل کوژراون.

کەناڵی جەزیرە رایگەیاندووە، ئیبراهیم زاهیر و محەممەد نەوفەل، وێنەگرانى کەناڵى جەزیرە لە هەمان بۆردووماندا کوژراون.
ئەو کەناڵە هەواڵى کوژرانى دوو پەیامنێرەکەو کامێرامانەکانی لەسەر زارى بەڕێوەبەرى کۆمەڵگەى پزیشکیى شیفا لە غەززە بڵاوکردووەتەوە.