هونەرمەند ” محەمەد هیجران زیندانیکرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ شەوبۆ کریم /کفری
بە هۆ کاری ئەوەی کە سکاڵایەک، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر هونەرمەندێکی دانیشتووی شارۆچکەی کفری سەر بەئیدارەی گەرمیان، بەناوی محەمەد هیجران تۆمار کراوە ئەو هونەرمەندە دەستگیرکرا وە.

بە پێی زانیارییەکان کە دەست ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتوە هۆکاری زیندایکردنی ئەو هونەرمەندە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە داود مەحەمەد حسێن بەڕیوەبەری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری سکاڵایەکی لە سەر هونەرمەند محەمەد هیجران تۆمار کردوە.
هەمان سەرچاوە بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند کە هۆکاری سکاڵاکە دەگڕێتەوە کە گوایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەشهیر بە کەسی سکاڵاکار کراوە ، هەربۆیە سکاڵای تۆمارکردوە دواتر هەر ئەمڕۆ بە بڕیاری دادوەری کفری هونەرمەند محەمەد هیجران بەپێی ماددەی دووەی پەیوەندییەکان زیندانیکراوە.