پیاوێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا

0

هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورایی /شارەزور

 

لە قەزای شارەزوور کەسێک بەناوی (ئارام ئەحمەد) لە ناو بازاڕ ، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا درایە بەر دەستڕیژی گولـلە و کوژرا. بەپێی زانیارییەکانی ئەلتەرناتیڤی شورای، ڕوداوە تاوانکاریە لە بازاڕ ، لە ناو سیروانییەکاندا بە چەکی جۆری کەڵاشینکۆف ئەنجامدراوەو تاوانلێکراو بەر دەستڕیژی گولـلە دراوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەلتەرناتیڤ، هۆکاری ئەم ڕوداوە تاوانکاریە دەگەرێتەوە بۆ بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی ، لە دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ کراوە.

 

لەدوای ڕووداوەکە دۆسیە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە بەڵام ، تاکوو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر ڕوداوەکە بڵاونەکردۆتەوە لەسەر ناسنامەی تاوانباری تەقەکەرو ، نەزاندراوە کەس گیراوە لەسەر ڕوداوەکە یاخود نا.

 

شایانی باسە ،لەماوەی هەفتەیەکدا لەکوردستان پێنج کەس کوژراون یان خۆیان کوشتووە. هۆکارەکانی کوشتن و خۆکوشتن و ڕوداوە تاوانکاریەکان هۆکارگەلێکیان لەپشتە ، کە دەسەڵات و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لێی بەرپرسیارن .

بۆنمونە : هۆکاری ئابوری و هەژاری و نەبونی خزمەتگوزاری و قوڵکردنەوەی ململانێی سیاسی و گرنگیدان بە داواکاریەکانی حزب و دیوەخان و کلتورو دین و بڵاوکردنەوەی چەک و بێکاری و خەفەکردنی ئازادی و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و داگیرکاری وقۆرخکاری و دواکەوتویی و گرتنی قۆلی سەرمایەداری بۆ ناو گۆمەڵگە بۆ گەیاندنی سودی تایبەتی دەسەڵات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.