کرێکارێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورای /قەزای کەلار
ئەمڕۆ یەک شەممە 10\8\2025 لەقەزای کەلار لەگەڕەکی شێروانە کرێکارێک بەنێوی
(وەفیق سابر عەباس)،

تەمەن ٥٦ ساڵ، لەکاتی کارکردندا لەشوێنی کارەکەی بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا.

رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕایگەیاندووە
: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کەپیشەی کرێکاربووە لەکاتی کارکردندا لەناو بیری ئاودا لە ناو شار بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەوشارە گوتیشی:
ئەوکاتەی هاوڵاتییەکە گەیەنرایە لای ئێمە ژیانی لەدەستدابوو، (بەوتەی کەسوکارەکەیشی لەکاتی کارکردندا لەناو بیردا، کارەبا گرتویەتی)؛ بۆ توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوەو ڕێکارەپزیشکیەکان ویاساییکان گیراونەتەبەر.