حزبەکان هەریەکەیان سەریان لەتورەکەی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندایەو نایانەوێت ئەوبازرگانیە لەدەست خۆیان بدەن کە بەهۆی دەنگی خەڵکەوە دەستیان کەوتوە، دواجار هەمووشیان چوونەتەناو ئەو حکومەتە بێکەڵکە ماوەبەسەرچووە ، لەقۆناغە جیاوازەکاندا .

0

خۆشحاڵ دەبین بەشداربن :  لە گۆشەی ڕاپۆرت لە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دا بڵاو دەکرێتەوە: بۆچی ناڕەزایەتی خەڵک ناتوانێت سەرکەوتوبێ لەهێنانەدی داواکارییە ڕەواکانی ، ئایا پەیوەندی بەهەبونی دەسەڵاتی چەوسێنەرەوە هەیە لەکوردستان و عێراق ؟ زۆر جار دەگوترێ خەڵک پێویستە ڕێکخراوبکرێت ، کە هاوڕای لەم بۆچوونە ،ئەمە چۆن دەکرێ و پێویستە کێ ئەنجامی بدات ؟ ئایاحزبەکان چ کارەن و هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی بۆچی بێ کاریگەرە لەم کۆمەڵگەی عیراقی و کوردیدا،ئاکامی ناڕەزایەتی یەکان چۆن بەرەو باشتر دەچێ؟

ئامادە کردنی /ئاوات ڕيسوڵ و عمر چاوشین 

بەشی /چوارەم 

 

کەژاڵ عبدالقادر هەڵسوڕاوو داکۆکی کار لەمافەکانی ژنان ، لــــە وڵامی پرسیاری ،ئـــــایا بۆچی نارەزایەتیەکانی خەڵک تاڕادەیەک ناتوانی سەرکەوتوبێت لەهێنانەدی داواکاریە ڕەواکانی ، وە ئــــایا پەیوەندی بەهەبونی دەسەڵاتی چەوسێنەرەوەهەیە لە عیراق ،بەتایبەتی لە زۆنی کوردستان؟

 

ئــــــەو گـــووتــی ، لەم هەسارەی زەوییەدا هە لبەتە زۆرن کە حوکمرانی خراپ دەکەن و هاوولاتیان دەچەوسێننەوە بێگومان، لەهەموو قۆناغەکانی پەرەسەندنی مرۆڤایەتیدا تەنها قۆناغی کۆمۆنی سەرەتایی بوو کە بێ چەوسانەوە بوو ،چونکە سستمی مولکداری تایبەت نەبووە ئیتر هەر لەقۆناغی کۆیلایەتی وفیودالی ودواجار قۆناغی سەرمایەداری کەچەوسانەوەی مرۆڤەکان لەلوتکەدایە بەشێوازی جیاوازو تەکنەلۆژیای سەردەمیانە .

 

بەلام ئەم ولاتەی کەناوی عێراقەو هەرێمیش بەشێکە لێی بەهۆی جوگرافیای وولاتەکەو بوونی نەوت وفرە نەتەوەو فرە مەزهەب ، وەچاو چنۆکی دەوڵەتانی دەوروپشت و چەوسانەوەی مرۆڤەکان وجیاوازییە چینایەتییەکە زۆر بێ سنورە.

 

وە چەوسانەوەی تاک بەتاکی مرۆڤەکانی گرتۆتەوە جگە لەچەوسێنەران خۆیان وکەسوکاریان خۆش گوزەرانن ، لەهەرێمی کوردوستان مرۆڤەکان بەشێوەیەکی زۆر بێ بەزەییانە برسی ئەکرێن هەموو هۆش وبیریان تەنها کۆبۆتەوە لەپێدانی موچە، ئەمەش ترسناکترین وخراپ ترین جۆری چەوسانەوەیە کەمرۆڤ هوشیاری لەدەست بدات چونکە هەمیشە مرۆڤ کاتێک شوێن وژیانی باش بێت ئەتوانێ باش بیر بکاتەوەو هوشیار بێت ئەمە دۆخی ئەم هەرێمەیە کەهەمووی قەیرانە ،هەر لەنەبونی موچەو ئاوو کارەبای گران و بێ کاری و بێ ژیانی و بێ هیوایی گەنجان ،بەلام نارەزایەتیەکان ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت وببێتە هۆی ریشە کێش کردنی مافیاکان چونکە ئەو هێزانەی کە خۆیان بەئۆپۆزسیۆن دەزانن سواری شەپۆلی نارەزایەتیەکان دەبن وسێبەری دەسەلاتن .

 

لەهەرێم مرۆڤەکان بەشێوەیەک پارچەکراون وکراون بەکۆیلەی حیزب لەبەر ناهوشیارییان .وە برسی کردنیان لەلایەن دەسەلاتەوە بۆموچەیەکی حیزب بیر لەخۆرزگارکردن ناکەنەوە وناتوانن بەشدار بن لەنارەزایی وخۆپیشاندان، چونکە موچەکەیان ئەبرێت هەرچی حیزبی پچوکیشە دەستیان بەکلاویانەوە گرتووە با نەیبات پەرلەمانیش شوێنی خۆ دەولەمەند کردنە و لەقالبی حیزب دراون.

 

ئەندام پەرلەمانەکان ئیتر چۆن کاریگەرییان ئەبێت ئەوان بەدلی حیزبەکەیان قسە دەکەن، نەوەکو قسەی دلی خەلک وەپەرلەمانتار هەیە تاخولەکەی تەواو ئەبێت دەم ناکاتەوە باسێک لەدۆخ وگوزەرانی خەلک وداوآکاری خەلک هەر مەسەلەیەک نییە لەلایان، لەکاتێکدا ئەوان بەدەنگی خەلک چونەتە پەرلەمان .

 

زۆرجاردەگوترێت پێویستە خەڵکی ناڕازی و ناڕەزایەتیەکان ڕێکخراوبکرێن ،کەهاوڕای لەگەڵ ئەو بۆچونە ،ئایا ئەوە چۆندەکرێت و پێویستە کێ ئەنجامی بدات ؟

 

ئەو داکۆکیکارەی مافەکانی ژنان دەڵێت ، بۆتێ پەراندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەو بلاو کردنەوەی هوشیاری لەناو گەنجانا بەپلەی یەکەم ئەرکی نوخبەی رۆشنبیرانە، چونکە گەنجان داینەمۆی شۆرشوگۆرانکارین ،بەلام دەسەلات کار لەسەر بەلارێدابردنی گەنجان ئەکات یاخود ئەیەوێت هەمویان لەدەزگا ئەمنی وجاسوسیەکاندا بەکار بهێنێت بۆ مانەوەی خۆیان …

مامۆستا یوسف جعفر چالاکی مەدەنی و یەکێک لەسەرپەرشتیارانی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت،

سەبارەت بەپرسیاری ( ئایا بۆچی ناڕەزایەتی چین وتوێژەکانی خەڵک ناتوانێ سەرکەوتن بەدەستبێنێ ، سەرکەوتنی ناڕەزایەتیەکان ئایا پەیوەندی بە هەبوونی دەسەڵاتی چەوسێنەرو سەرکوتکەرهەیە لە تەواوی عیراق و کوردستان ؟

) دەڵێت پێموایە ، هۆکار گەلی جۆراو جۆر هەیە یەکێکیان ئەوەیە تائێستا ناڕەزایەتیەکان گشگیر نەبون کۆمەڵگە پشتیوانی لەداواکاری توێژە ناڕازیەکان نەکردوە. یەکێکی تر لەهۆکارەکان دروستبونی هەندێک پارت ولایەنی بازرگانی سیاسی بەناوی بەناو ئۆپۆزسیونی لەکاتێکدا ساختەچییە، خەڵک و خەباتی مەدەنی لەسەردەستی هێزێکی وەک گۆڕان بێ ئومێدی بەرۆکی کومەڵگای گرتوە، ڕەنگە تاچەند دەیەیەک لێی نەبێتەوە .لەلایەکی ترەوە دەسەڵاتێکی سەرکوتکەری تاڵانکەری دژ بەهەموو بەهایەکی مرۆڤی بەکرێ گیراوی وڵاتانی ناوچەیی و جیهانییە کە تەنها بیر لەبەرژەوەندیەکانی بنەماڵەکانی دەکاتەوە. ئەمانەو زۆر هۆکاری دی وایان کردوە داواکاریەکان جێ بەجێ نەبن و دۆخی ژیانی خەڵک ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوخراپی بڕوات.

مامۆستا یوسف وڵامی پرسیاری ( زۆرجاردەگوترێت پێویستە خەڵک ڕێکخراوبکرێت ،کەهاوڕای لەم بۆچونە ،ئایا چۆن دەکرێت ،وەپێویستە کێ ڕێکخراوکردنی کۆمەڵگەی چەوساوەو ناڕازی لەئەستۆ بگرێت؟ )

گووتی ، ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە، ئێمە لەدەرەوەی خۆمان بەدوای چارەسەرەکاندا دەچین، لەڕاستیدا ئێمە نەخۆشین بۆ چارەسەر دەبی خۆمان بەدوای دەردی خۆماندابگەڕێین .بەڵی ڕێگەڕاستەکە ئەوەیە هەموومان لەدەوری دەردەکانمان کۆببینەوەو بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەسەرجەم کوردستان داوای چارەسەر بکەین بەڵام بەهۆی گەندەڵی زۆری بنەماڵە خۆسەپێنەکان و سوود مەند بوونی زۆرینەی پارتەسیاسیەکان لەو گەندەڵیەی کەدروستیان کردوە ،کەمێک زەحمەت بوە. ڕێکخستنی سەرتاسەری هەرچەندە ئەنجوومەنی مامۆستایان تاڕادەیەک ئەم یەک هەڵوێستیەی دروست کردوە لەماوەکانی ڕابردووش دووچالاکی کاریگەری بۆ چوونە هەولێرو ڕێگەگرتن لە نەوتی دزراوی خەڵک کرد، بەڵام داخەکەم کۆمەڵگا بەتەنها ئێمەی بەجێهێشت .

 

(ئایا حزبەکان چ کارەن و هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆچی بێکاریگەرەلە کۆمەڵگەی عیراقی وکوردیدا ، ئایا ئاکامی ناڕەزایەتیەکان چۆن بەرەوپێش دەچێ؟)

 

مامۆستا یوسف دەڵێت ، حزبەکان هەریەکەیان سەریان لەتورەکەی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندایەو نایانەوێت ئەوبازرگانیە لەدەست خۆیان بدەن کە بەهۆی دەنگی خەڵکەوە دەستیان کەوتوە، دواجار هەمووشیان چوونەتەناو ئەو حکومەتە بێکەڵکە ماوەبەسەرچووە ، لەقۆناغە جیاوازەکاندا .

 

هەڵبژاردن عەیبێکی گەورەی هەیە ، ئەوەیە کۆیلەکانیش دەتوانن دەنگ بدەن ئەمەش وادەکات باڵانس بەلای دەسەڵات دابێ بەهۆی ترسەوەبێت یان بەهۆی کڕینەوەبێت .

 

وە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی دەکرێن دیزاین کراون بەپێی بەرژەوەندی دەسەڵاتی خێڵەکی بنەماڵەکان کەلەڕاستیدا گاڵتەیان بە هەڵبژاردن دێت.

وەئەگەربمانەوێت ناڕەزایەتیەکان کاریگەربن و مەودای ئازادیەکان فراوانبن ،ئەرکی هەموو مرۆڤێکی ئازادی خوازە هاوهەڵوێستبن لەوکاتانەی دەمانەوێت فشار بکەین لەناوخۆ لەدەوری ئامانجە هاوبەشەکان کۆببینەوە، لەدەرەوەی وڵات بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی ناوخۆبین و دەنگی ئازادی خوازان بگەیەنینە ناوەندەکاریگەرەکانی جیهان، وەجیهان ئاگادارکەینەوە لەدۆخی خراپی ئازادی و ئابوری خەڵکی کوردستان بەهۆی تاڵانکاری سەروەتی ئەم وڵاتەوەو بێ کاری و بەرتەسک بوونەوەی ئازادیەکان ڕۆژانە کۆچی ناسایی گەنجان بەرەو وڵاتانی ئەورووپا هەیە. کە ئەمە جێگەی داخە بیبەش دەبین لەم سەروتە گەورەیەی ووڵات.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.