سێ کەس دەکوژرێت دواتر ڕاگەیاندنی دەسەڵات دەڵێ بکوژ نەخۆشی دەڕونی هەیە،لەکاتێکدا بکوژ چەندین مانگ وساڵە لەهەمان بەنزینخانە کار دەکات و خاوەن بەنزینخانەش دەڵێت کارمەندێکی دڵسۆز و پابەندە بەیاساکانی کارکردنەوە !

0
ئاوات ڕەسوڵ 
کە گریمان نەخۆشی دەروونی هەبێ ، ئەی چۆن وبەچ یاسایەکی کارکردن مرۆڤێک نەخۆشی بەهێزی دەروونی هەبێت دواتر زۆر ئاسایی لەبەنزینخانەیەک کاربکات کەلەهەرکاتێکدا ئەگەری ڕوودانی کارەسات وڕووداوی هەیە !!
نەک دەسەڵات وبەرپرسەکانی بەڵکو ڕاگەیاندنکارانی دەسەڵاتیش هەروەک مافیا ئاسا و جەلادێک کاری ڕاگەیاندن ئەنجام دەدەن باکییان ئەنجامدانی تاوان نییە .
لەپێناوی سزا نەدانی یان کەم کردنەوەی تاوان بار کە دۆست و کەسی هەمان دەسەڵاتی سەرکوتگەرە .
، لەوەش کوشندەتر لەناو بەشی مەجازی سۆشیال میدیا دا ڕەمبازێنە بۆبڵاوکردنەوەی هەرچی زۆرتر ڤیدۆی کاتی کوشتنەکە ،هەیە هەل هەلەش لێدەدات دەڵێت قوربانی یەکان دوویان عەرەب زمانن دەستخۆشی لەبکوژ دەکات!!
لەکاتێکدا زیاتر لە ٣٤ساڵە بەدەست بنەماڵەبارزانی وتاڵەبانی کە کوردزمانن بەشەق دەدرێن وبێ ماف وئازادی و برسی وبێکاروئاوارە دەکرێن .
هەرچی پارەوداهاتی ژێر زەوی وسەر زەوی کوردستان هەیە تاڵانی دەکەن چەتە ئاسا دزی دەکەن و تەیارو فێلا و کەشتی و هەرچی ئارەزوو بکەن دەی کڕن .
خەڵکیش موچە وهەقدەستی کاری پێنادەن دەڵێن سوپاس بۆ خۆراگیریتان .
دەبوایە ئێستا لە شارەکانی باشوری کوردستان زۆرترین ناڕەزایەتی لەدژی ئەو جۆرە تاوانە ئەنجام بدرایە داوایی سزادانی بکوژ وتاوان بارەکەیان بکردایە ،بۆئەوەی جیهانی مرۆڤایەتی ئەوەبزانێت خەڵکی کوردستان جیاوازە لە ملهوڕی یەکانی پارتی ویەکێتی دەسەڵات ،خەڵک مرۆڤ دۆست و بەرگری لەژیانێکی ئازاد دەکات .
لەکاتێکدا دوو کەس لەعەرەب زمان و کرێکارێک لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەی بنزینەوە کوژران هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی جەماوەرییمان نەبینی لەدژی ئەو تاوانە .
دەبێ ئەوە بزاندرێت دەر ئەنجامی ئەو جۆرە بێ هەڵوێستییە کە هاوشێوەکانی تاوانەکانی کوشتن و لێدان وشەق تێهەڵدان وزیندانیکردنی خەڵکی ناڕازی درێژەی دەبێ چونکە ئەوە فەرهەنگی پەروەردەیی جەماوەرییە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێ کە چۆن باوەش بە مرۆڤایەتی و ئازادی ڕادەربڕین و عەدلەتخوازی دا دەکاتە ئەرکێکی ڕۆژانەی فشاری گۆڕانی ژیانی خەڵک بەرەو ژیانێکی باشتر وئاسوودە نەک هەل هەلە لێدان بۆ کوردایەتی و دەمارگیرێتی ڕەگەزپەرستی و ناسیۆنالیستی .
دەبێ بڵێن زۆر بەداخەوە ڕۆژ دوایی ڕۆژ کوردستان وێرانتر دەبێت و دوور دەخرێتەوە لەمرۆڤایەتی وئازادیخوازی و ژیان دۆستی .
لەژێر سایەی سیستەم ودەسەڵاتی بنەماڵەی فاشیزمی بارزانی وتاڵەبانی دا .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.