داواکارییەک بۆ سەرجەم کەناڵەکان و تایبەت بۆسۆشیاڵ میدیاکانمان
نطالب قنواتنا بعدم نشر فيديوهات تحرض على العنصرية والطائفية
پاش ئەوەی روداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی ھەولێر رویداو دەنگۆیەکی ئێجگار گەورەی لێکەوتەوە.. زۆربەی کەناڵەکانمان ڤیدیۆی روداوەکەیان گواستەوەو ئێستاش دەیگوازنەوە…
لە سەروبەندی ئەم روداوەدا شەپۆلێکی راسیزمانەی لەلایەن ھەردوولاوە لێکەوتوەتەوەو رۆژبەرۆژ بەرەو ناخۆش و ناخۆشتر دەڕوات و بێھیواین لەوەی بیری لۆجیک زاڵ ببێت بەسەر تایەفەگەریی و توندەڕەویدا،

بۆیە سەرباری ئەوەی نەدەبوو ئەو ڤیدیۆیە بەو فراوانییە بڵاوببێتەوە بەڵام ئێستا بەناچارییەوە داواتان لێدەکەین ھەوڵی تەواو بدەن ئەو گرتەیە بسڕنەوەو لەوە زیاتر کێشەی نەتەوەیی و راسیزمی بۆ ئێمەی کوردو برا عەرەبەکانمان دروست نەکات..
ھیوای ئارامیی بۆ ھەموو لایەک دەخوازین
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٨/٨/٢٠٢٥
H