ژنێک گیانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی خۆی هەڵواسیوە لەماڵکەی خۆیدا!
بەناز قادر / ئەڵتەرناتیڤی شورایی /چوارقوڕنە
هەر ئەمڕۆ سەر لەبەیانی ژنێک گیانی لەدەستداوە بە گوێرەی زانیارییەکان تەرمی ژنێکی دانیشتوی چوارقوڕنە گەیەندراوەتە نە خۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە و دوای پشتڕاست کردنەوەی مردنەکەی بۆ زانینی هۆکاری ڕوداوەکە رەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کرا ،.
بە گوێرەی زانیاری یەکان ئەو ژنە بەناوی (ناهیدە صالح) تەمەنی نزیکەی ٢٣ ساڵان بووە و خیزاندار بووە و خاوەنی منداڵێک بووە و دانیشتویگەڕەکی قەندیل ناحیەی چوار قوڕنە سەربە ناوەندی قەزای ڕانیە بووە . لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئــــــەو ژنە هاوژینی هەیە .
لەئێستادا هیزە ئەمنیەکان گەیشتونە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بە گویرەی لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە ودواتر گیانی لەدەستداوە تائێستا نازاندرێت ئایا ناهیدە خۆی خۆی خنکاندوە یان خێنکێندراوە!!.