سەرلەبەیانی ئەمرۆ کۆنفرانسی پەیمانی کۆمەڵایەتی لەنێوان خاوەن نەتەوە و دین و فکرە جیاوازەکان لەسوریا ئەنجامدرا کە هەنگاوێکی گرینگ وپێویستە بۆ سوریا!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سوریا
لە هەنگاو نان بەرەو قۆناغێکی نوێی جەماوەری ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفڕانسێک ئەنجامدرا .

ئەو کۆنفرانسە لە ژێر ناوی “کۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.” دەست بەکارەکانى خۆی دەکات.
بەپێی زانیاری یەکان پێکهاتووە لە ئامادەبوونی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ کەس لە خاوەن کەسایەتی یە کۆمەڵایەتی وسیاسی و ڕۆشنبیری و کەسانی ئایینە جاوازەکان ونەتەوە جیاوازەکان .
هەر وەک ئاشکرا بووە کە ڕەش نوسێک ئامادە دەکرێت لە دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە دا ئەو ڕەش نوسوسە ناودەندرێت پەیمانی کۆمەڵایەتی .
ئامانجیان ئەوەیە کە لەو ڕێگەیەوە یەکریزیی خۆیان گەشە پێبدەن لە بنیاتنانی سووریایەکی ناناوەندی و دیموکراتیک پێکبهێنن.
ئێمە وەکو ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەوە هەنگاوە جەماوەرییە پێکەوەیی نەتەوە وئایینەجیاوازەکان بە هەنگاوێکی ئەرێنی و دروستی دەزانین بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی سیکۆلارو مەدەنی هیوادارین سەرکەوتوبێت .